بەهۆی خواردنەوەی وزەبەخشەوە گەنجێك لە كەركووك گیانی لەدەست دا

:: PM:07:22:01/07/2025 ‌
ئەمڕۆ سێشەم، یەكی تەمووز، گەنجێكی شاری كەركووك، دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە بەهۆی تێكچوونی دۆخی تەندروستییە و دواتر گیان لەدەست دەدات، باوكی گەنجەكەیش دووپات دەكاتەوە، بەهۆی خواردنەوەی وزەبەخشەوە كوڕەكەی گیانی لەدەست داوە. 

پەیامنێری "وشە" لە كەركووك رای گەیاند، ئەو گەنجەی گیانی لەدەست داوە ناوی "وەلید عیسام"ە و لە ساڵی 2006 لەدایك بووە. 

لەلایەكی ترەوە عیسام كە باوكی ئەو گەنجەیە رای گەیاند، كوڕەكەم كێشەی نەبوو، دوای ئەوەی وزەبەخشێكی خواردەوە، دوای پێنج خولەك لەهۆش خۆی چوو كاتێك گەیاندمانە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

لەسەر ئەو رووداوە، هێشتا تەندروستیی كەركووك هیچ زانیارییەكی فەرمیی بڵاو نەكردووەتەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم