نەخۆشی شەكرە بە جۆرە جیاوازەكانییەوە وەك مۆتەكەیەكی لێ هاتووە و بەرۆكی هەموو كەسێك دەگرێت، ئەوانەی تووشی نەبوونە ترسی تووشبوونیان هەیە و ئەوانەشی پێوەی دەناڵێنن ترسی تووشبوونی كاریگەرییە مەترسیدارەكانیان هەیە، لەو ناوەدا توێژینەوەیەك باسی رێگەیەكی ئاسان بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنە دەكات.
زانایان لە كۆڵۆمبیا باسی رێگەیەكی ئاسان بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی شەكرە دەكەن، ئەوان زانیاریی 366 نەخۆشیان شی كردەوە كە بەشدارییان لە پرۆگرامی هەڵسەنگاندنی مەترسییەكانی كێشەی دڵ و لوولەكانی خوێن لە نێوان 2019 و 2023 كرد، پێوەست بە چالاكیی جەستەیی ئەوان و دۆخی تەندروستیان، دەركەوت ئەوانەی زیاتر لە 150 خولەكی هەفتانە چالاكی جەستەییان هەبووە، بە چوار هێند قۆناغی پێش تووشبوون بە شەكرەیان پێچەوانە بووەتەوە.
دەركەوت راهێنانی رێكوپێكی وەرزشی هۆكارێكی زۆر گاریگەر بووە بۆ باشكردنی دۆخی تەندروستی و پاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، توێژینەوەكە ئەوەشی روون كردەوە كە ئاستی بەرزی گلوكۆزی خوێن و زیادی كێش هەلی ئاساییبوونەوەی رێژەی شەكر كەم دەكەنەوە، بۆیە لە قۆناغی پێش تووشبوون بە شەكرە چاودێری و پشكنینی خولی زۆر گرنگە.
لە توێژینەوەیەكی تر لە زانكۆی جۆرجیا لە ئەمەریكا دەركەوت كە چالاكیی جەستەیی سوودی بۆ تەندروستیی مرۆڤ بەگشتی هەیە، بەتایبەتی تەندروستیی مێشك، تەنیا دڵ بەهێز ناكا و یارمەتی كەمكردنەوەی كێش نادات، بەڵكو پیربوونی مێشك سست دەكاتەوە و لە كەسانی بەتەمەنیش وەرزشی رێكوپێك توانای مێشكیان باشتر دەكات.