كێشه‌كانی گورچیله كاتێك ده‌ست پێ ده‌كات كه كۆبوونه‌وه‌ی خوێ و قوم و به‌ردی تێدا دروست ده‌بێت، هه‌ندێك جار به چاره‌سه‌ری سروشتی و هه‌ندێك جاری تریش به نه‌شته‌ركاری، قوم یان به‌رده‌كه فڕێ ده‌درێت. پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی باس له چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌كی سروشتی ده‌كات كه به خواردنه‌وه‌یان به ئه‌گه‌رێكی زۆر، قوم یان به‌رد له گورچیله فڕێ ده‌درێت.
پێگه‌ی
"ئه‌هرام"ی میسری له‌باره‌ی بوونی به‌رد و قومی گورچیله و چاره‌سه‌رییه‌كانی، پشتی به پێگه‌ی "تایمز ئۆف ئیندیا" به‌ستووه كه پزیشكانی بواری گورچیله قسه‌یان بۆ كردووه، ئاماژه ده‌ده‌ن كه به‌رد و قومی گورچیله كاریگه‌ریی له‌سه‌ر میزڵدانیش هه‌یه، جار هه‌یه به‌رده‌كه گه‌وره ده‌بێ و له‌گه‌ڵ میز نایه‌ته ده‌ره‌وه، بۆیه نه‌شته‌ركاریی بۆ نه‌خۆش ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ قوم و ورده به‌رد، چاره‌سه‌ر به ده‌رمان هه‌یه، هاوكات هه‌ندێك خواردنه‌وه‌ی سروشتیی بۆ فڕێدانی به‌ردی گورچیله، زۆر به‌سوودن و هی ئه‌وه نییه فه‌رامۆش بكرێن.
پزیشكان باس له ئاوی لیمۆ ده‌كه‌ن كه ماده‌ی ترشه‌ڵۆكی ستریك له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌وه‌یش وا ده‌كات هۆكار بێ بۆ فڕێدانی به‌ردی گورچیله، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر لیمۆ تێكه‌ڵ به ئاوی نیمچه‌گه‌رم بكرێت، سووده‌كه‌ی زۆر زیاتر ده‌بێت و میزڵدانیش ده‌پارێزێت.
هه‌روه‌ها ئاوی جۆ چاره‌سه‌رێكی تری سروشتییه بۆ فڕێدانی به‌ردی گورچیله، یه‌ك كه‌وچك جۆ بكرێته ناو یه‌ك لیتر ئاو و بكوڵێنرێت، رۆژانه دووجار بخورێته‌وه و ئه‌نجامی باشی ده‌بێت. ئاوی كاڵه‌كیش خواردنه‌وه‌یه‌كی تری سروشتییه كه بۆ به‌ردی گورچیله به‌سووده، گرنگه كاڵه‌كه‌كه نوێ بێت و ئاوه‌كه‌ی به‌بێ شه‌كر بخورێته‌وه.
هاوكات پزیشكان باس له مه‌عده‌نووس ده‌كه‌ن كه بۆ پاككردنه‌وه‌ی گورچیله زۆر به سووده و خوێی زیاده و ماده‌ی ژه‌هراوی فڕێ ده‌داته ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر رۆژانه ئاوی مه‌عده‌نووس بخورێته‌وه، بۆ فڕێدانی قوم و به‌ردی گورچیله زۆربه سووده. له‌گه‌ڵیدا باس له ئاوی گوێزی هیندی ده‌كرێت، ده‌ڵێن هاوسه‌نگی ئاسن له جه‌سته‌دا راده‌گرێت و كاریگه‌ریی زۆری بۆ پاككردنه‌وه‌ی میزڵدان هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر رۆژانه دوو یان سێ جار بخورێته‌وه، رۆڵی باشی بۆ فڕێدانی به‌ردی گورچیله ده‌بێت.
دواتریش باس له سێ‌و و ئاوه‌كه‌ی ده‌كرێ كه بۆ ته‌ندروستیی گورچیله و ئه‌ركه‌كانی زۆر به‌سووده. هاوكات پزیشكان بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ردی گورچیله‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه، رێنوێنی ده‌ده‌ن كه به‌رله‌وه‌ی خواردنه‌وه سروشتییه‌كان وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ فڕێدانی به‌رده‌كه به‌كار بێنن، باشتره سه‌ردانی پزیشكی پسپۆری بواره‌كه بكه‌ن و ئه‌وان ده‌توانن چاره‌سه‌ره دروسته‌كه‌ی بۆ ده‌ستنیشان بكه‌ن.