رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، داوای له حكوومه‌ته‌كان له ته‌واوی دنیادا كردووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان، نرخی هه‌ندێك جۆر كاڵا به‌رز بكه‌نه‌وه.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی داوه، پێویسته نرخی خواردنه‌وه كحوولییه‌كان، ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كه شه‌كریان تێدایه و جۆره‌كانی جگه‌ره به‌رز بكرێن، چونكه ئه‌وانه هۆكاری كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشیی مه‌ترسیداری وه‌ك جه‌ڵته‌ی دڵ و شێرپه‌نجه و شه‌كره‌ن.
به بۆچوونی ئه‌و رێكخراوه تا 10 ساڵی تر، ده‌بێت نرخی ئه‌و جۆره كاڵایانه لانی كه‌م به رێژه‌ی 50% به‌رز بكرێنه‌وه كه ئامانج لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردن و بهكاربردنیانه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه رێكخراوه‌كه كردوویه‌تی، هه‌ر جۆره به‌رزكردنه‌وه‌یه‌كی نرخ لانی كه‌م 50 ملیۆن كه‌س له مه‌رگی پێشوه‌خته له ماوه‌ی نیو سه‌ده رزگار ده‌كات.
هاوكات ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 10 ساڵدا یه‌ك تریلیۆن دۆلار سوودی بۆ دنیا و كه‌رتی خزمه‌تگوزاری پزیشكی هه‌بێت.