ژنان وریای ئەو هۆكارەی نەزۆكی بن

:: PM:10:54:05/07/2025 ‌

رەنگە خەڵكێك لە هەردوو رەگەز پەنا بۆ شێوازەكانی رێگرتن لە منداڵبوون یان سنوورداركردنی وەچەخستنەوە ببەن، چونكە ژمارەیەكی پێویستی منداڵیان هەیە، هاوكات ژمارەیەكیش لە هاوسەران بەدەست نەزۆكییەوە دەناڵێنن و ئەوانیش بە دوای رێگەچارەیەك بۆ وەچەخستنەوە دەگەڕێن، توێژینەوەیەك ژنان وریا دەكاتەوە لە هۆكارێكی نەزۆكی.

توێژینەوەیەكی نوێی زانسی گەیشتە ئەو ئەنجامەی پێوەندییەك لە نێوان چەوری ناو هەناوی ژنان و نەزۆكیان هەیە، توێژینەوەكە پشتی بە داتای رووپێوی نیشتمانیی ئەمەریكی بۆ تەندروستی و خۆراك لە نێوان ساڵانی 2017 و 2020 بەست، كە 1487 ژنی لە تەمەنی 20 بۆ 44 ساڵی گرتەوە، تیشكی خستبووە سەر پێوەندیی كۆبوونەوەی چەوری ناو هەناو و زەحمەتیی وەچەخستنەوە. 

گرنگیی ئەو توێژینەوە لەوەدایە كە پشت بە بارستەی چەوری لە بری بارستەی لەش دەبەستێت، واتە پێوانەكردنی تیرەی ناوقەد و درێژی، كە پێوەرێكی وردتری پێوانەكردنی چەوریی هەناوە و لە دەوری ئەندامەكانی ناوخۆی لەش كۆ دەبێتەوە، ئەنجامەكان پێشێانیان دا ئەو ژنانەی نەزۆكیان هەبوو، تێكڕایەكی زیاتری بارستەی چەوریان هەبووە، ئەوەش بەهۆی كاریگەریی فسیۆلۆجیی ئەو چەورییە لەسەر كۆئەندامی زاوزێی مێیینە.

دەركەوت كە چەوری زیادی دەوروبەری ئەندامەكانی ناوەوەی لەش دەبێتە هۆكاری بەرگریی ئەنسۆلین و هەوكردنی درێژخایەن، بەوەش هاوسەنگیی هۆرمۆنی پەك دەخات و بەشێوەیەكی نەرێنی كار لە فەرمانی هیڵكەدان دەكات، هەروەها ئەو كێشە لەو ژنانە زیاتر دەبێت كە كیسی هێلكەدانیان هەیە، كاتێك قەڵەوی و شێوانی هۆرمۆنی كارلێك دەكەن.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل