تەمەنی مرۆڤ سنووردارە و ئەگەر مرۆڤ وریای تەندروستییەكەی نەبێت لە دوای تەمەنی 50 ساڵ نەخۆشییەكان دەورەی دەدەن، بۆیە پێویستە شێوازێكی ژیان و سیستمێكی خۆراكی تەندروستی هەبێت، خەو و دەروونێكی باشی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت تەمەنێكی درێژ و تەندروستی هەبێت، پزیشكێكی پسپۆڕ چەند رێنوێنییەكی ئاسایی رۆژانە دەدات، دەكرێ دەركەوتنی پیری دوا بخەن و وا بكەن مرۆڤ تەمەن دریژتر و تەندروستتر بێت.
لە راپۆرتێكی رۆژنامەی
"تەلەگراف"ی بەریتانی محەمەد عینایات شارەزا لە تەمندرێژی و پیری باسی چەند هەنگاوێك دەكات دەكرێ ببنە هۆی دواخستنی پیری و زیادكردنی ساڵانی تەمەنی مرۆڤ لەوانە:
*لەخەوهەستانی زوو و ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی و هەناسەدان و پێڕەوكردنی سیستمی خواردنی پچڕ پچڕ.
*بەر لە خواردنی دەرمان و تەواوكارە خۆراكییەكان، شیكاری تاقیگەیی بكرێت بۆ زانینی ئەو مادانەی لە لەش كەمن.
*بەیانیان و بەر لە رۆیشتن بۆ سەر كار، كووپێك قاوە بخورێتەوە و رۆیشتن و بەركەوتنی تیشكی خۆر هەبێت.
*ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی بە شێوەیەكی رێكوپێك بۆ باشكردنی توانای جەستە و راهێنانی بەهێزكردنی دڵ و مێشك.
*خواردنی ژەمی سووك، واتە لەكاتی هەستكردن بە برسیەتی بەر لە ژەمە سەرەكییەكان لە رێگەی خواردنی ژەمی پڕ لە پڕۆتین وەك چنگێك بادام یان شۆفان و ئاو.
*لە ژەمی نیوەڕۆ خۆراكی دەوڵەمەند بە پرۆتینی رووەكی بخورێت، وەك ماسی و سەوزە و دووركەوتنەوە لە مۆبایل لە كاتی خواردن.
*بۆ ژەمی ئێوارە خۆراكی رووەكی بخورێت و لە خواردنی گۆشتی سوور دوور بكەوە، زیاتر گۆشتی مریشك و ماسی و سەوزە وەك پەتاتە و بخورێت.
*خواردنی ژەمەكان لەگەڵ خێزان بخورێت و خۆراكەكان دژەهەوكردن بن و زیاتر زەیتی زەیتوون بەكاربێت.
*كارەكەی خۆت خۆش بوێ و هەوڵی بۆ بدە، خەوێكی باش و قووڵت هەبێت بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگری و رێكخستنی هۆرمۆنەكانی لەش.
*خۆشووشتن بە ئاوی سارد چەند جارێك لە هەفتە بۆ هێوركردنەوەی كۆئەندامی دەمار و كەمكردنەوەی رارایی.