رەنگە هەندێكجار تێبینی ئەوەت كردبێت موو بە شێوەی پەڵەی نارێك لەسەر قاچەكان هەڵدەوەرێت، شارەزایان دەڵێن رەنگە ئەو حاڵەتە ئاماژەیەكی زووی تووشبوون بێت بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە.
د. كینیس هارلس پسپۆڕی شەكرە دەڵێت، زۆرجار ئەو جۆرە مووهەڵوەرینە بەهۆی تێكچوونی دەماری پەلەكانەوە لە ئەنجامی كاریگەرییەكانی نەخۆشیی شەكرەوە دەبێت، روونی كردەوە، هەڵوەرینی موو لە پەلەكانی خوارەوە بەهۆی لاوازیی سووڕی خوێن كە لە ئەنجامی بەرگری بۆ ئەنسۆلینەوە دروست دەبێت سەر هەڵدەدات، كاتێك موولوولەكانی خوێنی پەلەكان توانای گەیاندنی خۆراك و ئۆكسجینیان بۆ سیكڵدانۆچكەی مووەكان نامێنێت و دەبێتە هۆی مردنیان.
ئاماژەی كرد، هەرچەند ئاستی تێكچوونی دەمارەكان زیاتر بێت، هەڵوەرینی مووەكان لە ناوچەكانی دوور لە ناوەندی لەش زیاتر دەبێت، وەك پێ و پەنجەكانی پێ، ئەو حاڵەتەش چەند نیشانەیەكی تری لەدواوە دێت وەك شێوانی مێشك و توانای تەركیزكردن و درەنگ سارێژبوونی برین و لاوازیی بینین و زیانكەوتن بە گورچیلەكان.
شارەزایان رێنوێنی دەدەن كاتێك تێبینیی ئەو حاڵەتە بكرێت، بەتایبەتی هەڵوەرینی بێ هۆكاری مووی قاچەكان، سەردانی پزیشك بكرێت و شیكردنەوەی تاقیگەیی خوێن بكرێت بۆ پێوانەكردنی رێژەی شەكرەی خوێن، چونكە دەستنیشانكردن زوو و كۆنتروۆڵكردنی نەخۆشییەكە رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشك و پەككەوتنی گورچیلە و كوێربوون دەكات، ئەو پزیشكە دەڵێت، خۆپاراستن لە تێبینیكردنی نیشانە سەرەتاییەكانەوە دەست پێ دەكات كە لەش رەوانەیان دەكات.