رەنگە تۆ خۆت لە خواردنی شیرینی یان نەخۆشی شەكرە بپارێزیت و ئەو خواردنەوانە بخۆیتەوە كە لەسەریان نووسراوە دایت یان لایت، توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە دەكات زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی شیرینییە بەرهەمهێنراوەكان كە لە خواردنەوە دایتەكاندا هەیە، دەبنە هۆی پاشەكشەی توانای مێشكی مرۆڤ.
لە
توێژینەوەكە چاودێریی 12700 كەس لە بەرازیل كرا و دەركەوت ئەوانەی زیاترین بڕیان لەو شیرینكەرانە خواردووە بە رێژەی 62% زووتر تووشی پیربوون و یان پاشەكشەی توانای مێشك بوونە، تاقیكردنەوەكە یادوەری و زمان و بیركردنەوەی گرتەوە، توێژەران روونیان كردەوە كە شەش شیرینكەر لە كۆی حەوت جۆری، لەوانەش ئەسپارتام و سكارین و ئریسریتۆل، جیا لە تاگاتۆز، ئەوان بوونە هۆی كەمبوونەوەیەكی دیاری توانای مێشك.
هەرچی ئەوانەی بڕێكی ناوەندیان لەو شیرینكەرانە وەرگرتووە، بە رێژەی 35% تووشی ئەو پیربوونە هاتوونەتەوە، د. كلۆدیا كیمی سۆی مۆتۆ سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە گوتی، ئەوەی چاوەڕوان نەدەكرا ئەوانەی خوار 60 ساڵن ئەوانیش زیانیان پێ گەیشتووە و توانای مێشك و دەربڕینیان كاریگەر بووبوو، كاتێك چاوەڕوان دەكرا كاریگەرییەكە لە بەتەمەنداچووان بێت.
روونی كردەوە، قۆناغی ناوەڕاستی تەمەن ماوەیەكی هەستیارە بۆ تەندروستیی مێشك، بۆیە ئەو ئەنجامانە مایەی نیگەرانین، وای كرد شارەزایان رێنوێنیی نەخواردنی ئەو جۆرە شوێنگرەوانەی شەكر بدەن و لە بری هەردووكیان هەنگوینی سروشتی و شەكری جوێزهیندی بخورێت، لە توێژینەوەكە دەركەوت كە زۆر خواردنی شیرینی بەرهەمهێنراو لەوەی پێشبینی دەكرا مەترسیدارترە، نەك تەنیا لەسەر جەستە، بەڵكو لەسەر مێشكیش.