شێرپەنجەی قۆڵۆن یەكێكە لە جۆرە بڵاوەكانی شێرپەنجە لە هەردوو رەگەز، لە ماوەی دوایی ئەو جۆرە شێرپەنجە لەبەر چەند هۆكارێك لە ناو گەنجان بڵاو بووەتەوە، باشترین رێگەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی خۆپاراستنە لە هۆكارەكانی.
وەك ماڵپەڕی
"تایمز ئۆف ئیندیا"، باسی كردووە، لەو هۆكارانەی وای كردووە ئەو جۆرە شێرپەنجە لە ناو گەنجان بڵاو بێت، كەمیی وەرزشكردن، دەبێتە هۆی لاوازیی سیستمی بەرگریی لەش و كەمبوونەوەی پارێزی لە شێرپەنجە، زۆردانیشتن و كەمیی چالاكیی جەستەیی دەگرێتەوە، بەوەش هەوكردن لەی لەش زیاد دەكات مرۆڤ تووشی شێرپەنجە دەبێت.
سیستمێكی خراپ و ناتەندروستی خۆراك، توێژینەوەكان باسی ئەوە دەكەن خۆراكە دروستكراوەكان، وەك فاست فوود و لەقوتوونراوەكان، مەترسیی تووشبوون زیاتر دەكەن، ئەوەش بەهۆی ئەو مادە كیمیاییانەی تیایانە و دەبنە هۆی لەناوچوونی پەردەی ناوپۆشی قۆلۆن و هانی خانەكانی دەدەن بۆ گۆڕین بۆ خانەی شێرپەنجەیی، بۆیە پێویستە سەوزە و میوە و دانەویڵەی تەواو و ریشاڵەكان بخورێت.
زیادیی كێش و قەڵەوی، چونكە ئەوكات گۆڕانكاریی هۆرمۆنی و هەوكردنی بەردەوام لە لەش دەبێت، ئەوەش ژینگەیەكی لەبار بۆ گەشەكردنی خانە شێرپەنجەییەكان لە قۆڵۆن دەرەخسێنێت، جگەرەكێشان و زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی كحول، كاتێك خانەكانی ناوپۆشی كۆئەندامی هەرس دووچاری تێكچوونی ترشی ناوەكی بە هۆی ئەو مادە كیمیاییانە دەبنەوە كە لەوانەدان، هەروەها سیستمی بەرگریی لەش و ئەندامەكانی ئەو كۆئەندامە دووچاری كاریگەرییە نەرێنییەكانی كحول دەبنەوە، هەوكردنی درێژخایەن، بەتایبەتی هەوكردنی درێژخایەنی ریخۆڵە، كە زیان بە ناوپۆشی قۆڵۆن دەگات، بۆیە وا باشترە سیستمێكی تەندروستی خۆراك دووركەوتنەوە لە رارایی هەبێت و سەردانی پزیشك بكرێت و هەوكردنی پشتگوێ نەخرێت.