زۆرجار له كاتی نوستنی شه‌وانه تووشی خه‌ونی ناخۆش و ترسناك ده‌بی و كه به‌ئاگا دێیته‌وه، ئه‌سته‌مه بتوانی دووباره بخه‌ویته‌وه، ئه‌وه‌یش مۆته‌كه‌ی شه‌وانه‌یه و زۆرجار تووشی مرۆڤ ده‌بێت. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه له خه‌وندا به‌هۆی مۆته‌كه‌وه به‌ئاگا بێیته‌وه و دووباره نه‌توانی بخه‌ویته‌وه، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه كێشه له ته‌ندروستیی مێشك هه‌یه ئه‌گه‌ر دیارده‌كه به‌رده‌وام بێت.
پێگه‌ی
"عه‌ره‌بیه" كه هه‌واڵه‌كه‌ی له پێگه‌ی The Lancet eClinicalMedicine وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی توێژینه‌وه نوێیه‌كه كه تایبه‌ت به مۆته‌كه‌ی شه‌وانه ئه‌نجام دراوه، مۆته‌كه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیی هه‌بێت و ببێته دیارده‌یه‌كی به‌رده‌وام و شه‌وانه له كاتی نوستن به‌ئاگا بێیت و دووباره نوستنت ئه‌سته‌م بێت، ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ كێشه له ته‌ندروستیی مێشك و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه ته‌مه‌ن كورت بكاته‌وه.
باس له‌وه ده‌كرێ كه ئه‌گه‌ر ئه‌و مۆته‌كه‌یه له هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ند جارێك له خه‌و به ئاگات بهێنێته‌وه، واته زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌یه كه كێشه‌ت له ته‌ندروستیی مێشك هه‌یه و چاره‌سه‌ری ده‌وێت. بۆیه كه‌سانی گه‌نج ئه‌گه‌ر له ناو یه‌ك هه‌فته‌دا چوار جار تووشی ئه‌و دیارده‌یه ببن، ره‌نگه ئه‌گه‌ری كه‌سانه‌ی به‌ساڵاچوو دوو جار تووشی ببن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تووشی زه‌هایمه‌ر بووبن.
ئاماژه به‌وه‌یش دراوه، زۆرجار مۆته‌كه‌كه پێوه‌ست به كوشتن و هه‌ڵاتن ده‌بێت، ئه‌ویش وا ده‌كات هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ به‌رز ببێته‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌یشه وا ده‌كات كێشه بۆ خه‌وتن دروست ببێت، یان كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگریی جه‌سته و دواتریش كێشه بۆ دڵیش دروست ده‌كات. به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه ته‌مه‌نی مرۆڤ كورت بكاته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی مۆته‌كه له كاتی خه‌وتندا، چه‌ند خاڵێك ده‌خاته به‌رچاو و دووپات ده‌كاته‌وه، رامان و هه‌ڵمژینی هه‌ناسه‌ی قووڵ و یۆگا، یه‌ك له چاره‌سه‌ره‌كانه. هه‌روه‌ها پێوه‌ستبوون به به‌رنامه‌ی رێكخستنی خه‌و، ئه‌ویش ژوورێكی تاریك و هێمن، جیاله‌وه‌ی دووركه‌وتنه‌وه له كافاین به‌رله خه‌وتن. دواتریش سه‌ردانی پزیشكی پسپۆری بواری ده‌روونی كه چاره‌سه‌ری زانستیی دیارده‌كه.