یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی مردنی مرۆڤ كێشەكانی دڵە، لەوانەش دڵەنۆرە، رەنگە ئەو حاڵەتە كتوپڕ دروست نەبێت و پێوەست بێت بۆ سیستمی خۆراك و شێوازی ژیان و خەو و بیركردنەوە و هیتریش، بە گشتی پێش هاتنی چەند نیشانەیەكی دەبێت، لەوانە بەر لە چەند هەفتەیەك، بۆیە پشتگوێخستنیان
مەترسیدارە، لەو نیشانانە:
*نارەحەتی و ئازاری زۆری سینگ، كە رەنگە بەردەوام نەبێت و ون ببێت و دەركەوێتەوە، چەند خولەكێك دەخایەنێت و رەنگە بەرەو شان و قۆڵ و مڵ و شەویلاك و گەدە بچێت.
*ماندووبوونێكی نائاسایی و بێ پاساو، رەنگە وەك ماندووبوونی ئاسایی دەربكەوێت، بەڵام زۆر هیلاكت دەكات، تەنانەت بێ خۆماندووكردنی زۆر دروست دەبێت، بەتایبەتی لە ژنان.
*هەناسەتەنگی، تەنانەت ئەگەر هیچ ئەركێكی نەكێشابێت.
*بەدهەرسی و هێڵنج، بەتایبەتی هەستكردن بە نارەحەتی لە بەشی سەرەوەی سك و هەستكردن بە بای سك، رەنگە ئەوەیان نیشانەیەكی گیرانی دەمارەكانی خوێن بێت.
*سەرسووڕان و ئارەقەی سارد، ئەو كەسە هەست بەوە دەكات لە لەهۆشخۆچوونەوە نزیكە، كتوپڕ هەست بە سەرسووڕان و ئارەقەیەكی سارد دەكات، تەنانەت بێ وەرزشكردن.
*ناڕێكیی لێدانی دڵ، واتە خێرابوون یان بەرز و نزمیی لێدانی، بە شێوەیەكی سەیر و نەك بە هۆی كافایین و راراییەوە.
*ئاوسانی قاچ و پاژنەی پێ و پێیەكان، نیشانەیەكن بەوەی دڵ وەك پێویست خوێن پاڵنانێت.