ئەوانەی نابێت ئەناناس بخۆن

:: PM:07:02:10/09/2025 ‌

ئەناناس یەكێكە لە بڵاوترین میوەی ناوچە كەمەرییەكان و بە ڤیتامین سی و ریشاڵ و مەنگەنیز و دژەئۆكسێنەر دەوڵەمەندە، جیا لە تام چێژە خۆشەكەی سوودی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، لەوانە بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش و تەندروستی دڵ و كەمكردنەوەی هەوكردن و یارمەتیدانی هەرسكردن، بەڵام هەندێك كەس دەبێت كەم بیخۆن یان نەیخۆن. 

بەپێی راپۆرتێكی " Times of India "، خواردنی ئەناناس بۆ هەموو كەس گونجاو نییە، ئەوەش بەهۆی دەوڵەمەندی بە هەندێك گیراوەی وەك برۆمیلین و ترشە ئەندامییەكان و شەكرە سروشتییەكان، كاریگەری و كاردانەوەی خراپ لەسەر هەندێك كەس دروست دەكات، بۆیە شارەزایان دەڵێن دەبێت ئەوانە كەمی بكەنەوە یان هەر نەیخۆن، ئەوانەش. 

*ئەوانەی هەستیارییان هەیە، ئەنەناس بە برۆمیلین دەوڵەمەندە كە ئەنزیمێكە پرۆتین شی دەكاتەوە، سوودی زۆرە، بەڵام هەستیاری لە هەندێك كەس دروست دەكات و تووشی پەڵەی پێست و گرژیی سك و هێڵنج و خوران و سڕبوون رەبو و هەناسەتەنگییان دەكات.

*نەخۆشانی شەكرە، رێژەیەكی زۆری شەكری تیادایە، بەتایبەتی فرەكتۆز، ئەوەش رێژەی شەكری خوێن بەرز دەكاتەوە و مەترسیی قەڵەوی زیاد دەكات.

*ئەوانەی پەستانی بەرزی خوێنیان هەیە، زۆر خواردنی ئەناناس تووشی سوورهەڵگەڕانی دەموچاو و سەرئێشە و سەرسووڕانیان دەكات.  

*ئەوانەی نەخۆشییەكانی دەم و ددانیان هەیە، بەهۆی ئەو ترش و ئەنزیمانەی تیایەتی، كار لە ناو دەم و پووك و ددان و زمان و قورگ دەكات.

*نەخۆشانی كۆئەندامی هەرس، بەهۆی بوونی هەندێك ترش، وەك ترشەكانی ستریك و مالیك و برۆمیلین دەبێتە هۆی ورووژانی گەدە و ریخۆڵە و هەوكردن و برینی گەدە و گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە و هیڵنج و سووتانەوەی گەدە و هەوكردنی.  

*نەخۆشانی گەرمبوون، واتە ئەو نەخۆشانەی هەستیارییان بە گەرمبوونی لەشیان هەیە، ئەوان دەبێت وریا بن و بە خواردنی تووشی شەكەتی و نارەحەتی بە گشتی و سوورهەڵگەڕانی پێست و هەستكردنی بە گەرمی و خوران و پەڵەی پێست دەبنەوە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل