د. سەركـەوت ڕەئووف رای گەیاند، جگەر یەكێكە لە ئەندامە زۆر گرنگەكان، بۆ ئەنجامدانی كردارەكانی پێویستە بەردەوام لە نەخۆشییەكان پارێزگاریی لێ بكرێت، چونكە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی جگەر، كاریگەریی لاوەكی لەسەر جەستە دەبێت.
د. سەركـەوت ڕەئووف پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر و هەناوبینی، لە نووسینێكدا ئاماژە بەوە دەكات، چــۆن جگەرمان لە نەخۆشی بپارێزین؟ دەقەكەی بەم جۆرەیە:
جگەر یەكێكە لە ئەندامە زۆر گرنگەكان، بۆ ئەنجامدانی كردارەكانی پێویستە بەردەوام لە نەخۆشییەكان پارێزگاریی لێ بكرێت، چونكە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی جگەر، كاریگەریی لاوەكیی لەسەر جەستە دەبێت.
دیارترین نیشانەكانی تووشبوونی جگەر بە نەخۆشی بریتین لە:
زەردبوونی ڕەنگی پێست و سپێنەی چاو
كرداری هەرسكردنی خۆراك قورس دەبێت
سكچوونی بەردەوام
ماندوویی بەردەوام
لەدەستدانی ئارەزووی خواردن
لەگەڵ دەركەوتنی ئەو نیشانانە و بەردەوامبوونیان، پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت بۆ دەستنیشانكردنی دۆخەكە و چارەسەری پێویست.