لە سیدەكان و پیران دوو نەخۆشخانەی 25 قەرەوێڵەیی دروست كران

:: AM:11:16:11/09/2025 ‌
تەندروستیی پارێزگای هەولێر بڵاوی كردووە، كارەكانی دوو نەخۆشخانەی نوێ بەمزووانە تەواو دەبن كە هەردووكیان 25 قەرەوێڵەیین، یەكەمیان بۆ سەنتەری شارۆچكەی سیدەكان و دووەمیشیان بۆ شارەدێی پیرانی سەربە مێرگەسۆرە.

د. دلۆڤان جەلال بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر  رای گەیاند، بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە ئیدارەی سۆران، ئەم دوو پڕۆژەیە جێبەجێ دەكەن. 

ئاماژەی بەوە كردووە، بە یاوەری تیمێك لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان كرد، باسیان لە پڕۆژەی دروستكردنی هەردوو نەخۆشخانەی 25 قەرەوێڵەیی سیدەكان و نەخۆشخانەی شارەدێی پیران لە مێرگەسۆر كرد، كە ئێستە لە قۆناغی كۆتایی جێبەجێكردندان.

روونی كردووەتەوە، بە تەواوبوونی ئەم دوو پڕۆژەیە، ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان، دەچنە ئاستێكی زۆر باشتر و بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی ئەم دوو شوێنە.



وشە - سۆران عەزیز