نەخۆشییەكانی دڵ زۆر بوون و بەتایبەتی نۆرەی دڵ، بەشی تەندروستیی پێگەیەك رۆشنایی دەخاتە سەر ئەو نەخۆشییە و نیشانەكانی بەرلە تووشبوون شی دەكاتەوە، بەتایبەتی نۆرەی دڵ بەوە دناسرێتەوە كە كەسی تووشبوو تووشی ئازارێكی زۆرتوندی سینگ دەبێت، بەڵام زۆر نیشانانەی تریش بۆ ئەو نەخۆشییە هەن كە پێوەندییان بە ئازاری سینگ نییە.
پێگەی "عەرەبیە" كە زانیارییەكانی لە بەشی تەندروستیی پێگەی "تایمز ئۆف ئیندیا"ی وەرگرتووە و ئاماژەی داوە، هیچ مەرج نییە تووشبوون بە نۆرەی دڵ، بە ئازاری توندی سینگ دەست پێ بكات كە نەخۆشییەكی مەترسیدارە، بەڵكو زۆر نیشانەی تر هەن كە پێوەندییان بە ئازاری سینگ نییە، نموونەیان هەندێك جار جەستە ئاماژەتان پێ دەدات بە ماندووبوونی بەردەوام بێ ئەوەی كاری قورستان كردبێت، یان هەناسەسواری، لێدانی خێرای دڵ یان هەستكردن بە سەرسوڕان و هەندێك جاریش بوورانەوە، دواتریش كێشە بۆ ئەركی هەرسكردن دروست دەكات.
ئەو نیشانانەی پێمان دەڵێن نۆرەی دڵ بەڕێوەیە، لە سەرووی هەموویان ئازاری توندی سینگ، ئەویش پاڵەپەستۆیەكی نادیارە و جارجارە دێت و دەڕوات. كۆمەڵەی دڵی ئەمەریكی بە وردی باس لە نیشانەكانی نۆرەی دڵ دەكات كە مەرج نییە ئازاری سینگ تاكە نیشانە بێت، بەڵكو زۆر نیشانە هەن كە ئاماژەن بۆ نۆرەی دڵ، زۆرجار هەستە بە ماندوویی دەكەن بێ ئەوەی بزانن هۆیەكەی چییە، ئەو ماندووبونەكەیش دێت و دەڕوات، هەروەها ئازاری پشت و میل و قۆڵەكان و گەدە، زۆرجار ئەو ئازارانە دێن و دەڕۆن، هەموو ئەوانە نیشانەن بۆ نۆرەی دڵ.
هەندێك جار بێ ئەوەی كارێكی قورسمان كردبێت، هەست بە ماندووبوون دەكەین، تەنانەت ئەگەر لە كاتی حەسانەوەیشدا هەست بە هەمان ماندووی بكەیت، ئەگەری زۆرە ئەوە نیشانە بێت بۆ نۆرەی دڵ. ئەوەیان زیاتر ئافرەتان تووشی دەبن.
هەناسەسواری نیشانەیەكی تری نۆرەی دڵە ئەگەر بەبێ هۆكار دروست ببێت، بۆ نموونە بێ ئەوەی بەسەر پەیژەكە سەر بكەوێت یان كارێكی قورس بكەیت، تووشی هەناسەسواری دەبێت، ئەوە واتای ئەوەیە دڵ ئەو رێژەیە خوێنەی بۆ ناچێت كە پێویستیی پێیەتی. لە كاتێكدا خوێن بەردەوام پێویستیی بە ئۆكسجینە، بۆیە لەوكاتەدا كەسەكە تووشی هەناسەسواری دەبێت و دواتریش نیشانەیەكە بۆ نۆرەی دڵ. هەروەها ئەگەر هەستان كرد لە سەرووی سكەوە ئازارتان هەیە یان كێشەی هەرستان هەبوو و هەست بە سەرسوڕان بكەن، ئەویش نیشایەكی تری نۆرەی دڵە.
نیشانەیەكی تر سەرسوڕانی لە ناكاوە و بەتایبەتی ئەگەر ئارەقی سادی بەدواوە بێت، ئەوەیش بەبێ ئەوەی گەرمكەرەوە لە شوێنەكە هەبێت یان بەبێ وەرزش حاڵەتەكە دروست ببێت، نیشانەی نۆرەی دڵە. دوا نیشانەیش لێدانی خێرای دڵە، لەو حاڵەتەدا زۆر گرنگە سەردانی پزیشك بكرێت، چونكە حاڵەتەكە مەترسیدارە.