رەنگە زۆرێك هەوڵ بدەن رەنگی ددانەكانیان سپی بێت و بە رێگەی جیاواز كار بۆ ئەوە دەكەن، بەڵام مەرج نییە باشترین بێت، چونكە رەنگە چەند كێشەیەك وەك كلۆربوون و هەوكردنی پووك بشارێتەوە، د. جانا دینزل پزیشكی ددان دەڵێت، ددانی تەندروست سپییە و هێڵی زەردی سوورباوی لەسەرە، بەڵام رەنگەكانی
ددان چی لەبارەی تەندروستییەوە دەڵێن؟
*زەرد، زەربوونی ددان لەگەڵ چوونە ناو تەمەن زیاتر دەبێت، بەر لە 40 ساڵ بەهۆكاری دەرەكییەوە دەبێت وەك خۆراك و جگەرەكێشان و نەشووشتن، دوای ئەو تەمەنەش بەهۆی داخورانی چینی مینا و دەركەوتی چینی عاجە كە رەنگی زەردە.
*سپی، نیشانەیەكی باشە، بەڵام رەنگە كێشەكانی ددان و پووك بشارێتەوە، بەگشتی لە حاڵەتی ئاسایی و گرنگیدان بە دەم و ددان پاكوخاوێنی باشترینیانە.
*قاوەیی، دەركەوتنی هێڵی قاوەیی لەسەر ددان نیشانەی بوونی ژەهراویبوونە بە فلۆر، واتە بەركەوتنی فلۆرایدێكی زۆر وەك خواردنەوەی ئاوی دەوڵەمەند بە فلۆر و زۆر بەكارهێنانی هەوریری ددانی بە فلۆریاد، یان بە هۆكاری زۆر جگەرەكێشان و خواردنەوەی قاوە و چای و نەشووشتنی ددان یان بەهۆی كلۆربوون و بۆشبوونی ددانە.
*خۆڵەمێشی و شین، ئەوەش بەهۆی داخوران و گەنینی كڕۆكی ددان دەبێت، كاتێك دەمارەكەی بەهۆی نەخۆشی یان بەركەوتن لەناو دەچێت و رەنگی ددانەكە بۆ خۆڵەمێشی دەگۆڕێت.
*پەمەیی، بەهۆی كلۆربوون و بەركەوتن رەنگی ددان بۆ پەمەیی دەگۆڕێت، بەهۆی خوێنبەربوونی دەماری كڕۆكی ددان.
*سەوز، بە دەگمەن دەبێت، رەنگە بەهۆی تووشبوونی منداڵ بە زەردوویی یان نەخۆشی جگەرەوە دروست ببێت.