رەنگە تێبینیی ئەوەت كردبێت كەسانێك، بەتایبەتی لە تەمەنی منداڵیدا وەك خووێك پەنا بۆ كرۆشتنی نینۆك ببەن، واتە بە دەم نینۆك دەكەن و رەنگە بیخۆن، ئەو خووەش تا كاتی پێگەیشتن لەگەڵیان دەبێت و بێزاركەرە، بەڵام زیانی بۆ تەندروستی هەیە.
پزیشكێكی زانكۆی هارڤارد باسی ئەو خووە دەكات و دەڵێت، خستنەدەمی پەنجە بڕێكی زۆری بەكتریا بۆ ناو لەش دەگوازێتەوە، بەتایبەتی لە ژێر نینۆك و لەسەر رووی پەنجە، كە رەنگە ئەو كەسە دەستی كردبێتە مۆبایل و پارە و شتی تریش، كرۆشتنی نینۆك دەبێتە هۆی لاوازبوونی پێستی دەوروبەری و هەندێكجار دروستبوونی برین و لەو رێگەشەوە بەكتریا و میكرۆب دەچنە ناو لەش و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی زیاد دەكات، وەك هەوكردنی پێست و سالمۆنێلا.
ئەو پزیشكە دەڵێت، وازهێنان لەو خووە رەنگە زحمەت بێت، بەڵام پێویستە و دەبێت هەوڵ بدرێت رێگەی تر بۆ سەرقاڵكردنی دەم و دەستەكان بدۆزرێتەوە، وەك جوینی بنێشت و خواردنەوەی ئاو و وێنەكێشان، هەندێكجاریش بەستنەوەی سەرە پەنجەكان، پزیشكان دەڵێن، كرۆشتنی نینۆك خووێكە و پێویستە وازی لێ بێنین، چونكە مەترسیی بۆ تەندروستی هەیە و پابەندبوون بە پاكوخاوێنی و خپاراستن بە ئاكاری شوێنگرەوە باشترین ئامرازە بۆ زاڵبوون بەسەریدا.