هەندێك لە كاریگەرییە لاوەكییەكانی بەهێزگەرە سێكسییەكان

:: PM:10:58:16/09/2025 ‌

ڤیاگرا یەكێكە لە بڵاوترین جۆرەكانی بەهێزگەری توانای سێكسی، لە لایەن ئەو كەسانە بەكار دەهێنرێت كە لەبەر هەر هۆكارێك تووشی لاوازیی توانای سێكسی هاتوون، لەوانە نەخۆشی یان بەتەمەنداچوون و هیتریش، كەسانێك زیاد لە پێویست بەكاری دێنن، بۆیە پێویستە بە كاریگەرییە لاوەكی و خراپەكانی بزانرێت.

بەپێی راپۆرتەكان سەتان لە پیاوانی بەكارهێنەری ئەو دەرمانە   بەدەست كاریگەرییە لاوەكییەكانی دەرمانە بەهێزگەرە سێكسییەكان لەوانەش ڤیاگرا دەناڵێنن، لەو كاریگەرییانە لەدەستدانی هەستەكانی بیستن و بینین و هەڵوەرینی موو و كێشەی پێست و هیتریش، كاتێك لە نێوان ساڵانی 2000 و 2024، زیاتر لە 900 كەس لە بەریتانیا گلەییان لە كاریگەرییە لاوەكییەكانی ئەو دەرمانانە هەبووە، شەشیان باسی لەدەستداتنی هەستی بیستنیان كردووە بەهۆی خواردنی حەبی هاوشێوەی ڤیاگراوە. 

هەروەها 41 كەسیتر تووشی كێشەی پێوەست بە هەستی بینین بوونەتەوە لەوانە دوو حاڵەتی كوێری و دووی تری لێڵبینی و چواری شینبینی، هەندێكیان باسی بوونی پێوەندییان بە هەڵوەرینی موو كردووە وەك دەردەرێوی و هەندێكیشیان باسی گۆڕانكارییان لە رژێنی دەرەقی و دەركەوتنی پەڵەی پێست كردووە، جیا لە تۆماركردنی هەندێك حاڵەتی ئاوسانی لێو و زمان و سەرسووڕان و رارایی و ئاوسانی سك. 

هەروەها لەناو ئەو سكاڵایانەی كراوە سێ حاڵەتی رەقبوونی بەردەوامی چووك هەبووە، واتە چووكیان زیاتر لە چوار سەعات بە رەقی ماوەتەوە، دوو حاڵەتیش شكانی چووك، وەك ئاژانسی رێكخستنی دەرمان و بەرهەمەكانی چاودێریی تەندروستیی بەریتانی باسی كردووە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل