به‌گوێره‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان وه‌رزى پایز وه‌رزێكه كاریگه‌رییه‌كى زۆرى به‌سه‌ر ته‌ندروستى و ژیانى مرۆڤه‌وه هه‌یه، له‌وانه وا له مرۆڤ ده‌كات چالاكییه‌كانى زیاتر بێت و زیاتر پشوو بدات و رۆتینى ژیانى رێك بخاته‌وه.
ته‌نیا یه‌ك رۆژ له وه‌رزى هاوین ماوه، 21ى ئهیلوول به یه‌كه‌م رۆژى پایز داده‌نرێت. توێژه‌رانى ته‌ندروستى دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه وه‌رزى پایز ته‌نیا وه‌رزێكى رۆمانسى و ئیبلههمبهخشى شاعيران نییه، به‌ڵكو به‌گوێره‌ى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى كه له‌باره‌ى
كاریگه‌ريى وه‌رزى پایز بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ ئه‌نجام دراون، كۆمه‌ڵێك سوود له‌م وه‌رزه بۆ ژیانى و ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه:
یه‌كه‌م : به‌هۆى نزمبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمه جه‌سته‌ى مرۆڤ چالاك ده‌بێته‌وه و ده‌توانێ مرۆڤ سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێت، بۆ نموونه ناچار نابێت بۆ هه‌موو شوێنێك به ئۆتۆمبیل بڕوات، له برى ئه‌مه به پیاسه ده‌ڕوات.
دووه‌م: به هۆى درێژبوونه‌وه‌ى شه‌و و كورتبوونى كاتى رۆژ، ئه‌وا مرۆڤ ده‌توانێت شه‌و زیاتر بخه‌وێت و جه‌سته‌ى زیاتر هه‌ست به حه‌سانه‌وه ده‌كات.
سێیه‌م: پایز وه‌رزى رێكخستنه‌وه‌ى ژیان و رۆتینى نوێیه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له زۆربه‌ى كۆمه‌ڵگاكانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست خوێندنى قوتابخانه و زانكۆكان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، بۆیه پایز به سه‌ره‌تاییه‌كى گرنگ داده‌نرێت بۆ رێكخستنه‌وه‌ى رۆتینى ژیان، دووركه‌وتنه‌وه له ته‌مبه‌ڵى و بێ پرۆگرامى.
چواره‌م: له ڕووى خواردن و خواردنه‌وه: له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما، مرۆڤ له خواردنه‌وه گازییه‌كان و شه‌ربه‌ته سارد و شیرینه‌كان دوور ده‌كه‌وێته‌وه و به‌ره‌و خواردنه‌وه‌ى گه‌رم ده‌ڕوات. هه‌روه‌ها پایز وه‌رزى پێگه‌یشتنى هه‌ندێك میوه‌ى گرنگه وه‌ك ترێ و هه‌نجیر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاره‌زایانى ته‌ندروستى هۆشدارى له‌وه ده‌ده‌ن، به‌هۆى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا زۆرجار مرۆڤه‌كان له پایز تووشى په‌تاى سووكى وه‌ك هه‌ڵامه‌ت ده‌بن.