به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی مووسڵ ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی ئه‌یلوول، سێ كه‌یسی نوێی تای خوێنبه‌ربوونی له شاره‌كه‌دا راگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی بۆ
شه‌فه‌ق نیوزی ئاشكرا كرد، دوو له تووشبووه‌كان بران و مامه‌ڵه‌ی بازرگانییان به ئاژه‌ڵ و ماڵات كردووه. تووشبووه‌كه‌ی تریش قه‌سابه.
تووشبووه‌كان سه‌ره‌تا له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینا پشكنینیان بۆ كراوه، پاشان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شیفا. تا ئێسته باری ته‌ندروستییان جێگیره.
ژماره‌ی كه‌یسه‌كانی تای خوێنبه‌ربوون له مووسڵ گه‌یشتووه‌ته 15، ئه‌مه له كاتێكدایه له ته‌واوی عێراقدا ژماره‌كه گه‌یشتووه‌ته 236 كه‌یس كه 35یان له‌به‌ر تایه‌كه مردوون.