له‌مه‌ودوا منداڵبوون پێویستی به‌ ژن نابێت

:: AM:10:30:01/10/2025 ‌

كۆمه‌ڵێك زانای ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێن، ده‌كرێت هێلكه‌ له‌ پێستی مرۆڤ دروست بكرێت و ئاماده‌ بكرێت بۆ پیتاندن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م، پێگه‌ی ته‌له‌گراف رای گه‌یاند، زاناكان گه‌یشتوونه‌ته‌ گریمانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ناوكه‌ترشی هێلكه‌ ده‌ربهێنن و به‌ بۆهێڵی پێستی پیاوێك پڕی بكه‌نه‌وه‌، دواتر هێلكه‌كه‌ بخه‌نه‌ به‌ر پرۆسه‌ی پیتاندن. ئه‌مه‌ واته‌ ده‌كرێت منداڵ له‌ نێوان دوو پیاو دروست بێت و پێویست نه‌كات منداڵ له‌ منداڵدان هه‌ڵبگیرێت.

كاتێك كۆمه‌ڵه‌ زانایه‌كه‌ به‌ تۆو هێلكه‌كه‌یان پیتاند، بینیان كه‌ خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ كۆرپه‌، دواتریش كۆرپه‌كه‌ ده‌كرێت له‌ ناو شووشه‌ گه‌وره‌ ببێت.

واته‌ ده‌بێت هێلكه‌ له‌ ژنێك وه‌ربگیرێت، به‌ڵام ناوكه‌ترشه‌كه‌ی به‌تاڵ بكرێت، دواتر بۆهێڵی پێستی پیاوێك وه‌ربگیرێت و به‌ تۆوی پیاوێكی تر بپیتێنرێت، به‌مه‌ش منداڵبوون پێویستی به‌ ژن نابێت.

مه‌رج نییه‌ ته‌نیا بۆهێڵی پیاو وه‌ربگیرێت، به‌ڵكو ژن له‌ هه‌موو ته‌مه‌نێك و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه‌ ته‌مه‌نیان هه‌ڵكشاوه‌، ده‌توانن هێلكه‌ دانێن و منداڵیان ببێت بێ ئه‌وه‌ی له‌ منداڵدان هه‌ڵیبگرن.



وشە - محەمەد كامەران