ئادام ته‌یله‌ر پرۆفیسۆری توێكاری له زانكۆی پزیشكیی لانكاسته‌ر ده‌ڵێت، "بێ هیچ گومانێك، تا ته‌مه‌نمان زیاتر بێت، باڵامان كورتتر ده‌بێته‌وه."
هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌كاته‌وه، له دوای 40 ساڵییه‌وه مرۆڤ هه‌ر ده‌یه‌یه‌ك له ته‌مه‌نی سانتیمه‌ترێك له باڵای كه‌م ده‌بێته‌وه، به گشتی پیاوان له نێوان 0.08-0.1% و ژنان له نێوان 0.12-0.14% له باڵایان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌شێكی ئه‌مه بۆ چه‌مانه‌وه‌ی پشت ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به پشتی چه‌ماوه‌وه داده‌نیشن یان به‌پێوه ده‌وه‌ستن، ئه‌وا بڕبڕه‌ی پشتیان له‌و دۆخه رادێت و هه‌روا ده‌مێنێته‌وه.
هاوكات ته‌مه‌ن گۆڕانكاریی له پێكهاته‌ی جه‌سته دروست ده‌كات. له نێوان 30 بۆ 35 ساڵی، پێكهاته‌ی ماسولكه و ئێسكه‌كانمان ده‌گۆڕێن، جومگه‌كانی بڕبڕه‌ی پشتمان ئاو كه‌م ده‌كه‌ن و ده‌پووكێنه‌وه، حه‌وز و قاچه‌كانمان چڕییان كه‌م ده‌كات. به درێژایی ئه‌م پرۆسه‌یه، ئێسكه‌كانمان كورتتر ده‌بنه‌وه. ته‌نانه‌ت قه‌باره‌ی ماسولكه‌ش رۆڵ له كه‌مكردنه‌وه‌ی باڵامان ده‌بینێت.
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ریشه‌وه زانا به‌ریتانییه‌كه گوتی، كه‌س ناتوانێت پرۆسه‌كه رابگرێت، به‌ڵام ده‌كرێت خاو بكرێته‌وه. خواردنی ژه‌می ده‌وڵه‌مه‌ند به كالیسیۆم و ڤیتامین D، ئه‌نجامدانی وه‌رزشی هه‌ڵگرتنی قورسایی و دووركه‌وتنه‌وه له كحوول و جگه‌ره‌كێشان له ته‌مه‌نی گه‌نجی، وا ده‌كات ماسولكه و ئێسكه‌كانمان دره‌نگتر دابخرێن.