"خواردنی رۆژانەی ڤیتامینەكان بۆ خۆپارێزی لە پەتا وەرزییەكان بێ ئەنجامە"

:: AM:08:53:11/10/2025 ‌
هەموومان ئەوەمان بیستووە و زۆربەی كاتیش ئامۆژگاری كراوین لە كاتی پەتای وەرزی، ڤیتامین سی بەكار بێنین، بەڵام سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمەڵەی دەرمانسازە سەربەخۆكان دەڵێت: خواردنی رۆژانەی ڤیتامینەكان بۆ خۆپارێزی لە پەتا وەرزییەكان و سەرمابوون، بێ ئەنجامە. 

لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و زستان، تووشبوون بە پەتا وەرزییەكان و سەرمابوون زیاتر دەبێت، زۆرینەی خەڵكیش باوەڕیان وایە ڤیتامین سی دەتوانێت لە پەتا بیانپارێزێت.

لەیلا حەنبیك سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمەڵەی دەرمانسازە سەربەخۆكان رای گەیاند، زۆرینەی بەڵگەكان پێمان دەڵێن خواردنی رۆژانەی ڤیتامینەكان بۆ خۆپارێزی لە پەتا وەرزییەكان و سەرمابوون، بێ ئەنجامە.

ئەوەشی گوتووە، تەنانەت بەشێك لە توێژینەوەكان دەریدەخەن هیچ پێوەندییەك لە نێوان تەواوكارە خۆراكییەكان و پەتا وەرزییەكاندا نییە.

دەشڵێت، دەكرێت بەكارهێنانی تەواوكارە خۆراكییەكان بەشێوەی رۆژانە بەتایبەتی ڤیتامین سی، رۆڵی لە كەمكردنەوەی نیشانەكانی نەخۆشییەكە و كەمكردنەوەی ماوەی نەخۆشییەكە هەبێت.

بە گوتەی ئەو پزیشكە، ڤیتامینەكان و كانزاكان باشترە لە رێگەی خۆراكی تەندروستەوە بەدەست بخرێن، نەك بەشێوەی دەرمان لە دەرمانخانەكان بكڕێن.



وشە - سۆران عەزیز