زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌تایبه‌تی له رۆژانی پشوودا، زۆربه‌ی كاته‌كانیان به ته‌ماشاكردنی شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن و مۆبایل به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هاوكات له‌وه بێ ئاگان كه زێده‌ڕۆیی له ته‌ماشاكردنی ئه‌و شاشانه، زیانی زۆر به چاوه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت. پزیشكان هۆشداریی له‌و دیارده‌یه ده‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ری زۆره ئاوی چاویان وشك بكات.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی
"ئه‌هرام"ی میسری، هه‌واڵه‌كه‌ی له پێگه‌ی "سوها- Sohu" وه‌رگرتووه كه پزیشكانی پسپۆر له بواری چاو، زانیارییه‌كانیان بۆ پێگه‌كه خستووه‌ته‌ڕوو و باس له‌وه ده‌كه‌ن، زۆر ته‌ماشاكردنی شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن و ته‌له‌فۆنی زیره‌ك "مۆبایل"، زیانی زۆر به چاوه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و دیارده‌یه كه ئێسته له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بووه‌ته باو، ئاوی چاوه‌كان وشك ده‌كات و به‌پێی به‌سه‌رچوونی كات، زیانه‌كانی به روونی له‌سه‌ر چاوه‌كان ده‌رده‌كه‌ون.
پێگه‌كه له‌سه‌ر زاری پزیشكان دووپاتی كردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ماندووبوونی چاو، زۆر ته‌ماشاكردنی شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن و مۆبایله، به‌پێی به‌سه‌رچوونی كات، چاو وشك ده‌بێت و كه‌سه‌كه تووشی كورتبینیی درۆیینه ده‌بێت. چونكه شاشه نوێیه‌كان وه‌ك "بكوژی شاراوه‌ی بینین" هه‌ژمار ده‌كرێن.
پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه بۆ ته‌ماشاكردنی شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن، به‌لای كه‌مه‌وه چوار مه‌تر له شاشه‌كه‌وه دوور بن، ئه‌ویش بۆ یارمه‌تیی چاوه‌كانه و وا ده‌كات جیا له پشوودانی چاوه‌كان، هاوكات سه‌رنجیشتان باشتر بێت. بۆ مۆبایلیش باشتره به‌لای كه‌مه‌وه 30 سانتیمه‌تر له شاشه‌كه‌ی دوور بن.
جیاله‌وه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌وڵ بده‌ن له ته‌نیشته‌وه ته‌ماشای شاشه‌ی مۆبایل نه‌كه‌ن، چونكه له‌و حاڵه‌ته‌دا جیا له ماندووبوونی چاوه‌كان، هاوكات زیان به ملیش ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌تی له شه‌واندا. چونكه زۆر ته‌ماشاكردنی شاشه له شه‌ودا، وا ده‌كات چاو نه‌توانێ فرمێسك به‌رهه‌م بێنێت و ئه‌ركی چاو بۆ به‌رهه‌مهێنانی میلاتۆنین له كار ده‌خات، جیاله‌وه‌ی كێشه‌ی خه‌وتنیش دروست ده‌كات.
دواتریش پزیشكان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ر هه‌ستتان به كزانه‌وه یان خورانی چاو كرد، یان كێشه‌تان له شێلۆكردنی بینین هه‌بوو، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كی زه‌قه بۆ ماندووبوونی چاو و زۆر گرنگه له‌و كاتانه‌دا پشوو به چاوه‌كانتان بده‌ن و له ته‌ماشاكردنی شه‌شه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه. ئه‌گه‌ر كێشه‌كه به‌رده‌وامیی هه‌بێت، باشتره پزیشكی پسپۆر چاره‌سه‌ری بكات.