بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاوی كردەوە، لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان، هەزار و 594 حاڵەتی سكچوون و ڕشانەوە و وشكبوونەوە تۆمار كراون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ئاماری مانگی ڕابردووی سەردانیكردنی منداڵان بۆ نەخۆشخانە و داخلكردنیان بەهۆی حاڵەتە جیاوازەكانەوە بڵاو كردەوە.
بەپێی ئامارەكە، لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان، هەزار و 594 حاڵەتی سكچوون و ڕشانەوە و وشكبوونەوە تۆمار كراون.
ئەوەش خراوەتەروو، مانگی ڕابردوو 16 هەزار و 379 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵان بینراون و 185 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆمار كراوە، 485 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار، 155 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی، 169 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 113 منداڵ لە بەشی هەرس و جگەر بینراون.
دەشڵێن، لە كۆی ئەو ژمارەیەی كە خراوەتەڕوو، دوو هەزار و 598 منداڵ داخل كراون.
هاوكات هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری، 17هەزار و 411 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 478 سۆنەر و 125 ئیكۆ و 29 نازوور ئەنجام دراون و 485 تیشك گیراوە.