یەكێك لە كێشە گەورەكانی ئەو سەردەمە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكانی مێشك و دەمارە، بەتایبەتی لە دوای چوونە ناو تەمەنەوە، وەك پاركنسۆن و ئەلزەهایمەر، جیا لە كاریگەریی ئەو جەنجاڵییەی ئێستە لەسەر تاكەكان هەیە، شارەزایان دەڵێن لەبیركردنی بەردەوامی شتەكان رەنگە ئاماژەیەك بێت بۆ تووشبوون بە خەڵەفان لە داهاتوو، وەك دەڵێن خۆپاراستن باشترە لە چارەسەركردن، تۆ دەتوانیت بە چەند رێگەیەك خۆت لەو كێشە دوور بخەیتەوە.
توێژینەوەیەكی نوێی زانستی باسی چوار رێگە دەكات دەبێتە هۆی بەهێزكردنی مێشك و بیركردنەوە و تێگەیشتن و مێشك چالاك دەكات، بە گشتی مرۆڤ لە شێوانی مێشك و تووشبوون بە نەخۆشییەكانی خەڵەفان دەپارێزێت وەك ئەلزەهایمەر و هیتریش، كە رەنگە زوو یان درەنگ ببێتە سەر رێگەت و چارەسەركردنی زەحمەت بێت.
راپۆرتێكی ماڵپەڕی "سایكۆلۆجی تودەی"، باسی ئەنجامی توێژینەوەیەك ئەوە دەكات بە بەكارهێنانی چوار رێگەی ئاسان و ساكار، توانا و كاركردنی مێشك بەهێز و چالاك دەكات و لە خەڵەفان و ئەلزەهایمەر دەیپارێزێت، لە توێژینەوەكە بەشداران بەسەر دوو گرووپ دابەش كران، گۆڕانكاری لە شێوازی ژیان و چالاكییە گشتییەكان كە كاری دەكردە سەر مێشكیان هەبوو، ئەوان راهێنانی جیاوازیان پێ كرا بە رەچاوكردنی ئەو گۆڕانكارییانەی باس كران.
زانایان دەڵێن، تێكچوونی مێشك و فەرمانەكانی بە هەنگاو دروست دەبێت بەهۆی كەمیی توانای لەش، بەتایبەتی تەندروستی دڵ، چونكە مێشك پێویستی بە خوێن هەیە و ئەگەر پێی نەگات خانەكانی لەناو دەچن، بۆیە ئەگەر مرۆڤ توانایەكی باشی جەستەی هەبێت، دڵی توانای باشتری گەیاندنی خوێنی بۆ مێشك دەبێت، توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە چالاككردنی مێشك و رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكان پێوەستن بەو چوار رێگەی خوارەوە:
یەكەم/ پابەندی بە سیستمێكی تەندروستی خۆراك بەپێی تەمەن و تەندروستی و خواستی كەسەكە.
دووەم/ راهێنانی رێكوپێك و بەردەوام، لەوانە ئێروپیك و ئاسن.
سێیەم/ ئەنجامدانی یارییە مێشكییەكان.
چوارەم/ پێوەندیكردن لەگەڵ كەسانیتر و بوونی كەسانیتر وەك هاندەر یان كێبەركێكار لە ژیانت.