یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی گیانلەدەستدانی مرۆڤ لە دنیا كێشەكانی دڵە، لەوانە جەڵتە و نۆرەی دڵ و سینگەكوژە و پەككەوتنی ماسولكەی دڵ و هیتریش، توێژینەوەیەك باسی ئەوە دەكات كە 99%ی نۆرەی دڵ و سەكتەی مێشك بەهۆی چوار هۆكارەوە دروست دەبن.
وەك لە راپۆرتێكی ماڵپەڕی
"ساینس ئالریت"ی ئەمەریكی هاتووە، لە داتای تەندروستیی نۆ ملیۆن كەسی پێگەیشتوو لە كۆریای باشوور و ئەمەریكا دەركەوتووە كە هەر كەسێك تووشی نۆرەی دڵ و كێشە مەترسیدارەكانی دڵ بووبێتەوە، پێش تووشبوونی یەكێك لەو چوار هۆكارەی هەبووە، ئەوانیش بەرزیی پەستانی خوێن و بەرزی رێژەی كۆلیسترۆڵ و بەرزیی ئاستی شەكرەی خوێن و جگەرەكێشان.
لە توێژینەوەكە دەركەوتووە زۆرینەی ئەوانەی تووشی كێشەكانی دڵ بوونە، واتە 99%، ئەو چوار هۆكارەی سەرەوەیان هەبووە، تەنانەت لەو ژنانەی تەمەنیان لە خوار 60 ساڵییە، كە كەمتر تووشی كێشەكانی دڵ دەبنەوە، 95%ی حاڵەتەكانی تووشبوونیان بەو كێشانە پێوەندی بەو چوار هۆكارە مەترسیدارە هەیە.
د. فیلیپ گرینلاند پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ دەڵێت، پێمان وایە توێژینەوەكە بە روونی دەری دەخات كە رێژەی تووشبوون بە كێشەكانی دڵ لە ئەنجامی یەكێك یان زیاتر بەو هۆكارانە پێش دروستبوونیان 100%، ئێستە مەبەستەكە ئەوەیە چۆن بە رژدی كار بۆ دۆزینەوەی رێگەویەك بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو هۆكارانە بكرێت تا نەگەیشتوون بە حاڵەتێكی زۆر سەخت و پێشكەوتوو.