ئەو خۆراكانی كێشەكانی پرۆستات زیاتر دەكەن

:: PM:11:03:13/10/2025 ‌

كێشەكانی پرۆستات لە پیاوان زۆر بڵاون و شارەزایان پێیان وایە سیستمی خۆراكی رۆژانە رۆڵی سەرەكی لە خۆپاراستن یان زیادبوونی مەترسییەكانی ئەو حاڵەتە هەیە، بۆ نموونە هەندێك خۆراكی رۆژانە هەن وەك گۆشتە بەرهەمهێنراوەكان و هیتریش، دەبنە هۆی هەوكردن و ئاوسانی پرۆستات و لەوەش خراپتر تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات.

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ سیستمە خۆراكییەكانی دەوڵەمەند بە چەوری تێر و گۆشتی سوور و بەرهەمی شیرەمەنییە چەورەكان پێوەندییان بە زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە كێشەكانی پرۆستات هەیە، لەوانە هەوكردنی درێژخایەن و ئاوسانی، چونكە ئەو خۆراكانە هەوكردن لە لەش زیاتر دەكەن و كار لە هاوسەنگیی هۆرمۆنی نێرینە دەكەن، ئەوەش بە نەرێنی كار لە تەندروستی و فەرمانەكانی پرۆستات دەكات، لەوكاتەی خواردنی میوە و سەوزە و دانەویڵەی تەواو مەترسییەكانی تووشبوون كەم دەكەنەوە.

لەو  خۆراكانەی كە زیانیان بۆ تەندروستیی پرۆستات هەیە و رێنوێنیی كەمكردنەوەیان دەكرێت: 

1-بەرهەمەكانی شیرەمەنی، زۆر خواردنی ئەوانە، بەتایبەتی شیر و پەنیری چەور، مەترسیی كێشەكانی پرۆستات زیاد دەكەن، لەوانە شێرپەنجەی پرۆستات، ئەوەش بەهۆی چەوری تێر و هۆرمۆنەكان.

2- گۆشتی سوور و دروستكراو، كە زۆرخواردنیان هەوكردنی پرۆستات زیاتر دەكەن.

3-چەورییە تێرەكان، وەك ئەوەی لە كەرە و رۆن و گۆشتی چەور و سووركراوەكان هەیە، دەبنە هۆی ئاوسانی پرۆستات و زەحمەتیی میزكردن، دەبنە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیسترۆل و زیادكردنی هەوكردنی پرۆستات.

4-خواردنەوە شیریكراوەكان، زۆر خواردنیان دەبیبَتە هۆی ئاوسانی پرۆستات و زۆر میزكردنی شەوانە و زەحمەتیی میزكردن.

5-خۆراكی تون، زۆر خواردنی بە نەرێنی كار لە پرۆستات دەكات، بەتایبەتی ئەوانەی ئاوسانیان هەیە، ئەو پێكهاتەی كابسیسینەی لە بیبەری تون هەیە دەبێتە هۆی هاندانی زیاتری دەمارەكانی دەوری پرۆستات و هەوكردنی زیاتر دەكات.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل