زۆرجار ده‌گوترێت كه پیاوان له ژنان زیاتر ده‌پرخێنن، ئه‌مه وه‌ك جیاكارییه‌كی ره‌گه‌زی ده‌بینرێت، به‌ڵام راسته.
ریان چین پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ریی قوڕگ و لووت و گوێ و خه‌و له زانكۆی له‌نده‌ن، به ته‌له‌گرافی به‌ریتانی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ری پرخاندنی پیاوان دوو هێنده‌ی ژنانه، به‌ڵام ئه‌م بۆشاییه له دوو قۆناغی ته‌مه‌نی ژنان ته‌سك ده‌بێته‌وه، یه‌كیان له كاتی ماوه‌ی بێ ئومێدییه و ئه‌وی تریان له كاتی دووگیانییه.
پرخه‌كردن كاتێك روو ده‌دات كه به‌شێكی سه‌ره‌وه‌ی بۆڕیی هه‌ناسه ده‌گیرێت، ئه‌مه وا ده‌كات له‌رینه‌وه له دیوی ناوه‌وه‌ی لووت و قوڕگ و سورێنچك روو بدات، ئه‌مه‌ش چونكه ماسولكه‌كانی هه‌وا له كاتی خه‌وتندا گرژ ده‌بنه‌وه و به‌هۆی هێزی راكێشانی زه‌وییه‌وه، له‌سه‌ر جێی خه‌وتن به‌ره‌و خواره‌وه ده‌كشێن.
كحوول و قه‌ڵه‌وی و هه‌ستیاری و هه‌ڵامه‌ت، وا ده‌كه‌ن ماسولكه‌كانی بۆڕیی هه‌وا زیاتر بكشێن و پرخه‌كردنی زیاتر دروست بێت.
هۆرمۆنی ژنانه‌ی وه‌ك ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆن وا ده‌كه‌ن دره‌نگتر ماسولكه‌كان بكشێن، بۆیه ژنان له ته‌مه‌نی بێ ئومێدی و قۆناغی كۆتایی دووگیانی، پرخه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌م هۆرمۆنانه‌یان كه‌م ده‌كات.
پزیشكه به‌ریتانییه‌كه رای گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر پرخه پرخت ئه‌وه‌نده زۆر بوو و هاوسه‌ره‌كه‌تی پێ بێزار بوو، ده‌بێت سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.