چاوەكانی مرۆڤ دوو دەروازەی گرنگن كە مێشك لە رێگەیانەوە مامەڵە لەگەڵ دەوروبەری دەكات، پارێزگاریكردن لە تەندروستیی چاوەكان زۆر پێویستە، بەتایبەتی هەندێك
نەخۆشی هەن نیشانەیان لەسەر چاوەكان بەدیار دەكەوێت، لەوانە:
*هەستیاری بۆ رووناكی، ترسان و كاریگەربوونی زۆر و هەستیاریی چاو بە رووناكی رەنگە نیشانەی چەند كێشەیەكی شاراوە بن وەك لێڵبوونی هاوێنەی چاو و هەوكردنی كۆرنیەم و پێڵوو، پشتگوێكردنی ئەو نیشانەیە رەنگە دۆخەكە خراپتر بكات.
*فرمێسك و وشكهەڵگەڕانی چاو، لە نیشانەی بڵاوی لاوازیی بینینن، شارەزایان ئاماژە دەكەن كە زۆر هاتنی فرمێسك یان وشكهەڵگەڕانی چاوەكان رەنگە پێوەندییان بە هەستیاری و حاڵەتی ترەوە هەبێت، بۆیە پێویستە بەر لە كارتێكردنی زیاتر لە هەستی بینین چارەسەر بكرێن.
*شەكەتی و ماندووبوونی چاوەكان، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی زۆر سەیركردنی شاشەكان و بەكارهێنانی مۆبایلە لە شوێنی كار یان لە كاتی حەسانەوە، تۆ پێویستە چاویلكەی پزیشكی بۆ چارەسەركردنی لاوازیی بینین و دژە تیشك بەكار بێنیت.
*جوتبینی، ئەوەیان حاڵەتێكی مەترسیدارە و تووشی چاوەكان دەبێت، رەنگە خۆی ون ببێت، بەڵام دەركەوتنی مەترسیدارە و پێویستیی بە چارەسەركردنی خێرایە، رەنگە بەهۆی نەخۆشی شەكرە یان لاوازیی ماسولكەی چاو یان كێشە لە كۆرنیەم یان لە دەماری بینین دروست ببێت.
*ئازار و نارەحەتی لە چاو، رەنگە بەهۆی بەركەوتنی مادەیەكی وروژێنەر یان دروستكەری هەستیاری بۆ چاو دروست ببێت و ئازار و سوورهەڵگەڕان و هەستكردن بە زبریی چاوی لەگەڵدا بێت.