كەمیی ئاسن هەستی بینین لاواز دەكات

:: PM:09:16:16/10/2025 ‌

ئاسن یەكێكە لەو كانزایانەی بۆ تەندروستیی مرۆڤ زۆر گرنگە، دەچێتە پێكهاتەی هیمۆگڵۆبینی خوێن، كە بەرپرسە لە گواستنەوەی ئۆكسجین بۆ تەواوی شانەكانی لەش، لەوانەش چاوەكان، بۆیە كەمیی ئاسن لە لەش كار لە تەندروستی بە گشتی و چاوەكان بە تایبەتی دەكات، دەبێتە هۆی لاوازبوونیان.

وەك شارەزایان ئاماژە دەكەن، كەمیی ئاسن لە لەش دەبێتە هۆی كەمگەیشتنی ئۆكسجین بۆ چاو، ئەوەش تووشی شەكەتی و لاوازیی بینین و ناڕوونیی بینینیان دەكات، ئاسن تەنیا رۆڵی ئەوەندە نییە كە ئۆكسجین لە خوێن دەگوازرێتەوە، بەڵكو بەشداری لە بەرهەمهێنانی ئەو ئەنزیمانە دەكات كە چاو لە شەكەتی ئۆكسیدبوون دەپارێزن، كە هۆكاری سەرەكییە بۆ تێكچوونی شانە هەستیارەكان، چونكە لە كاتی كەمیی ئاسن، ئەو پارێزییە لاواز دەبێت و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی چاو بەهۆی چوونە ناو تەمەنەوە زیاتر دەبێت، وەك لێڵبوونی هاوێنەی چاو و دەركەوتنی پەڵەی رەنگی و وشكهەڵگەڕانی چاو. 

كەمیی ئاسن كار بە وزە و توانای تۆڕینەی چاو دەكات و پرۆسەی چاكبوونەوەی خانەكان لاواز دەكات، هەروەها پێوەستە بە چەند كێشە و نەخۆشییەك وەك ئاوی شین و تێكچوونی تۆڕینەی چاو بەهۆی نەخۆشیی شەكرە و لێكترازانی تۆڕینەی چاو، لە دیارترین نیشانەكانی كەمیی ئاسن لە لەش، ماندووبوونی چاوە لە دوای خوێندنەوە یان بەكارهێنانی مۆبایل بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ و وشكهەڵگەڕانی چاو و خوران و سوورهەڵگەڕانی.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل