بۆچی كەسانێك خوێنیان تاڵە و رەزایان قورسە؟

:: PM:08:57:25/10/2025 ‌

رەنگە لە ژیانی رۆژانەماندا كەسانێكی مڕومۆچ و قسە ناخۆش و رەزا قورس بەدی بكەین، راوێژكارێكی دەروونی ئاماژە دەكات رەزا قورسی سیفەتێكی بۆماوەییە و شێوازی پەروەردەكردنی كەسەكە زیاتر دەری دەخات، بە هاوشێوەی رەزا سووكی، بەو پێیەی كەسایەتیی مرۆڤ لە دایك و باوكەوە دێت.

د. وەلید هيندی راوێژكاری تەندورستیی دەروونی ئاماژە دەكات كە كە كەسی رەزا قورس یان خوێنتاڵ، هۆكارێكی بۆماوەییە و كەسەكە لە دایك و باوكییەوە بۆی دێت، وەك چۆن ئێسك سووكی بۆ دێت، چونكە ئەو جینانەنەی لە دیاك و باو بۆ رۆڵەكانیان دەگوازرێنەوە، كەسایەتیی ئەوان دیاری دەكات، هاوكات پەروەردە هۆكارێكی یاریدەدەرە بۆ پەرەسەندنی سیفاتە بۆماوەییەكان، لەوانە قسە و دەربڕینی منداڵ و كار و كردەوەكانی، جا قورس بن یان نا، لە لایەن دایك و باوكەوە كاردانەوەیان بەرانبەر دەبێت.

ئەو پزیشكە پێی وایە ئەگەر ئەو كاردانەوە بەرەو خۆشی و رۆحسووكی بێت، منداڵەكە دەبێتە كەسێكی قسەخۆش و قبووڵكراو لە كۆمەڵگە، ئەگەریش هەڵسوكەوت و قسەكانی بە كاردانەوەیەكی توند وەڵام درایەوە، ناتوانێت لەگەڵ كۆمەڵگە خۆی بگونجێنێت و رەخنەگر و قسە ناخۆش و رەزا قورس دەبێت، بە گرنگیی نەرمیی مامەڵەكردن لەگەڵ كەسانی تر نازانێت. 

هيندی دووپاتی كردەوە كە ئاكار و سیفاتە كەسییەكان وەك زیرەكی و دەبەنگی و قسەخۆ‌وشی و خەمۆكی و قبووڵكراوی و رەتكراوەیی، هەر هەمووی لە جینەكانەوە دێت، ژینگەی كەسەكە تیایدا گەشە دەكات دەیانچەسپێنێت و بەهێزیان دەكات، بەتایبەتی لە قۆناغەكانی منداڵی و مێردمنداڵی، رەنگە پرسیار بكرێت بۆچی كەسی خەمۆك لە رووی كۆمەڵایەتییەكە قبووڵ نەكراوە؟

لە وەڵامی ئەو پرسیارە شارەزاییە دەروونییەكە دەڵێت، كەسانی بە دەست ئەو حاڵەتەوە دەناڵێنن زۆر جار بە كاریگەری و قەبارەكەی نازانن، واتە لەناو خەڵكی قبووڵنەكراوە، ئەوەش كاریگەری دەخاتە سەر ژیانی داهاتوویان، لە هاوسەرگیری تووشی كەمچانسی دەبن و بە زەحمەت هاوبەشی ژیانیان دەدۆزنەوە، كێشەیان لە ژینگەی كاردا هەیە، خەمۆكییەكە وا دەكات لە كەسانێكی بێباك بۆ گۆڕینی ئاكارە هەڵەكانیان دوور بكەوێتەوە.

دووپاتی كردەوە كە كەسانی رەزا قورس هۆكاری شكستەكانیان دەخەنە ئەستۆی كەسانی تر، ناتوانێت سەركەوتن لە رووەكانی زانستی و كۆمەڵایەتی بەدەست بێنێت، زۆرجار تەواوی كاتەكەی لە دابڕانێكی تەواو دەباتە سەر، ئەوەش بەهۆی هەڵاتنی خەڵك لە مامەڵەكردن لەگەڵیدا، چونكە كەسێكی گەشبین نییە و بەدوای چارەسەردا ناگەڕێت، بەرەو بڵاوكردنەوەی كێشە و دروستكردنی دەگەڕێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل