له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پایز و زستان، له بازاڕه‌كاندا جۆری میوه‌كانیش گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت و میوه زستانییه‌كان بره‌وی زیاتریان بۆ كڕین و فرۆشتن ده‌بێت، نموونه‌یان هه‌نار، هه‌رمێ، سێوی سوور، تووی ره‌ش، فه‌راوله و میوه‌ی تر، بۆیه پسپۆرانی بواری خۆراك هۆشداریی به نه‌خۆشانی تووشبوو به شه‌كره ده‌ده‌ن كه هه‌ندێك له‌و میوانه بۆ دۆخی ئه‌وان باش نییه و له خواردنیان زێده‌ڕۆیی نه‌كه‌ن.
به‌شی ته‌ندروستیی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" له‌باره‌ی هه‌ندێك له‌و میوه زستانییانه و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر تووشبووانی نه‌خۆشیی شه‌كره، بۆچوونی پسپۆرانی بواری خۆراكی وه‌رگرتووه و ئاماژه ده‌ده‌ن، هه‌رچی پێیان ده‌كرێ نه‌خۆشانی شه‌كره له خواردنی میوه‌كان زێده‌ڕۆیی نه‌كه‌ن، هاوكات به‌رده‌وام له دوای خواردنیان، رێژه‌ی شه‌كره‌یان بزانن تا به‌پێی ئه‌و رێژه‌یه، بزانن تا چه‌ند ئه‌و جۆره میوانه بخۆن.
له سه‌ره‌تاوه باس له هه‌نار ده‌كه‌ن كه له وه‌زی پایز و زستاندا له‌لایه‌ك خه‌ڵك زۆرترین بره‌وی كڕینی هه‌یه، له كاتێكدا هه‌نار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چێژی زۆری هه‌یه و زۆرن ئه‌وانه‌ی بڕی زۆری لێ ده‌خۆن، وێڕای ئه‌وه‌ی شیرینییه‌كه‌ی سروشتییه، ئه‌و شیرینییه له زۆر خواردنیدا ئاستی شه‌كر له خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یش ئاستی گلۆگۆز زیاتر ده‌كات، بۆیه هه‌رچی پێتان ده‌كری زێده‌ڕۆیی له خواردنی نه‌كه‌ن كه بۆ ته‌ندررستی زیانبه‌خش ده‌بێت.
هه‌رمێش میوه‌یه‌كی تره كه ئه‌گه‌ر زێده‌ڕۆیی له خواردنی بكرێت، كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیی زۆری ده‌بێت، بۆیه ئه‌و میوه‌یه هه‌رچه‌ند زیاتر پێبگات، شیرینییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت كه وێڕای ئه‌وه‌ی شیرینییه‌كه‌ی سروشتییه، به‌ڵام بۆ تووشبووانی نه‌خۆشیی شه‌كره، زێده‌ڕۆیی له خواردنی زیانبه‌خشه، بۆیه هه‌رچی پێتان ده‌كرێ رێژه‌یه‌كی زۆری لێ نه‌خۆن به‌تایبه‌تی كاتێك هه‌رمێكه زۆر پێگه‌ییبێت.
سێوی سوور به‌راورد به سێوی سه‌وز، شیرینییه سروشتییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له دوای هه‌ر ژه‌مێكدا سێوی سوور بخورێت، ئاستی شه‌كر له خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه، بۆیه پسپۆران ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه هه‌رچی پێمان ده‌كرێ سێوی سوور زۆر نه‌خۆین، باشتره سێوه‌كه سه‌وز بێت، ئه‌وكات كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌خۆشانی شه‌كره كه‌متر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها پسپۆران باس له تووی ره‌ش و فه‌راوله ده‌كرێ كه ئه‌و میوانه‌یش بۆ نه‌خۆشانی شه‌كره ئه‌گه‌ر زێده‌ڕۆیی له خواردنیان بكرێت، زیانبه‌خش ده‌بێت، به‌تایبه‌تی چونكه تووی ره‌ش به دژه‌ئۆكسید ده‌وڵه‌مه‌نده، هه‌روه‌ها به‌ریشاڵیش به‌هه‌مانشێوه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن زۆر به‌سووده، به‌ڵام به‌هۆی شیرینییه سروشتییه‌كه‌ی، زۆر خواردنی بۆ نه‌خۆشانی شه‌كره باش نابێت.
دواتریش پسپۆرانی خۆراك له‌باره‌ی خواردنی ئه‌و میوانه‌ی بۆ نه‌خۆشانی شه‌كره له زستاندا زۆر خواردنیان زیانبه‌خش ده‌بێت، ئامۆژگاری ده‌كه‌ن زێده‌ڕۆیی له خواردنیان نه‌كه‌ن، دوای خواردنیان هه‌وڵ بده‌ن رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا بزانن، تا به‌پێی ئاستی به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ی، بڕی میوه‌كه‌یش بۆ خواردن دیاری بكه‌ن. جیاله‌وه‌ی به‌پێی رێنوێنییه‌كانی پزیشكی پسپۆر، رێژه‌ی میوه‌كان بۆ خواردن به‌كار بێنن.