زۆرینه‌ی خه‌ڵك شه‌وانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌لای كه‌مه‌وه هه‌شت سه‌عات بخه‌ون، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی بۆ رۆژی دواتر بتوانن به مێشكی ئارام و جه‌سته‌ی پڕ له وزه، روو له كاره‌كانیان بكه‌ن، بۆیه خه‌وتن و كاته‌كانی پێوه‌ستن به دووركه‌وتنه‌وه له دڵه‌ڕاوكێ و هه‌روه‌ها ئه‌و خۆراكانه‌ی به‌ر له خه‌وتن ده‌یانخۆن، بۆیه له به‌شی ته‌ندروستیی پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی، ئه‌و خۆراكانه ده‌خه‌ینه به‌رچاو كه به‌ر له خه‌وتن پێویسته لێیان دوور بكه‌ونه‌وه.
پێگه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" له‌باره‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی نابێ به‌ر له خه‌وتن بخورێن تا بتوانن خه‌وێكی ئاسووده بخه‌ون، زیاتر باس له‌و خۆراك و خواردنه‌وانه ده‌كات كه كافاینیان تێدایه یان خۆراكی پڕ چه‌ورین، نموونه‌یان وه‌ك قاوه، چای، شوكوڵاته، خۆراكه چه‌ورییه‌كان، خۆراكه خێراكان و تیژه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن نه‌توانن خه‌وێكی ئاسووده بخه‌ون، بۆیه هه‌رچی پێتان ده‌كرێ شه‌وانه و به‌ر له خه‌وتن، له‌و خۆراكانه دوور بكه‌ونه‌وه.
قاوه یه‌ك له‌و خواردنه‌وانه‌یه كه كافاینی زۆری تێدایه، ئه‌و كافاینه ده‌بێته زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی مێشك و وا ده‌كات له ئاگاییدا بمێننه‌وه و وزه‌ی زیاترتان ده‌داتێ، بۆیه پێویسته شه‌وانه له قاوه دوور بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها چای به‌هه‌مانشێوه‌ی قاوه، كافاینی زۆری تێدایه و به‌خواردنه‌وه‌ی له شه‌وان، خه‌وتنتان تێكده‌دات. كافاینیش ماده‌ی میلاتونین به‌رهه‌م دێنێ كه رۆڵی تێكدانی خه‌وی ئاسووده‌یه.
هه‌روه‌ها له شوكوڵاته‌دا ماده‌كانی كافاین و سیۆپرۆمین و شه‌كر هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن خه‌وتان تێكبچێت و نه‌توانن به ئاسانی بخه‌ون، سیۆپرۆمین كه له‌ناو شوكوڵاته و كاكاودا هه‌یه، تامێكی تاڵ به كاكاو ده‌به‌خشێت، ئه‌ویش وا ده‌كات لێدانی دڵ خێراتر بێت و تووشی ئارهقكردنهوهتان ده‌كات، بۆیه گرنگه به‌ر له خه‌وتن ئه‌و خۆراكهیش مه‌خۆن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به خۆراكه چه‌ورییه‌كان كراوه و پێگه‌كه ده‌ڵێت، خۆراكی پڕ چه‌وری كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌ركی هه‌رس ده‌بێت به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌ر له خه‌وتن بیخۆن، هاوكات ده‌بێته هۆی تووشبوون به غازات و ئه‌ویش وا ده‌كات خه‌وتنتان تێكبچێت. هه‌روه‌ها خۆراكه تیژه‌كان به‌هه‌مانشێوه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر خه‌وتن هه‌یه، نموونه‌یان بیبه‌ری تیژ و هه‌ر خۆراكێكی تری گه‌رم و تیژ.
دواتریش ئاماژه به خۆراكه خێراكان كراوه، نموونه‌یان به "ههمبهگر" و "فه‌لافل" و ئه‌و خۆراكانه‌ی به سووركردنه‌وه و چه‌وری ئاماده ده‌كرێن، ئه‌وه‌یش وا ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌ر له خه‌وتن بخورێن، خه‌وتنتان تێكده‌دات و ناتوانن خه‌وێكی ئاسووده بخه‌ون. بۆیه گرنگه هه‌موو ئه‌و خواردنه‌وه و خۆراكانه‌ی لێره‌دا باسمان كردوون، شه‌وانه و به‌ر له خه‌وتن لێیان دوور بكه‌ونه‌وه.