ناجێگیریی پەستانی خوێن پێوەندیی بە ئەلزەهایمەرەوە چییە؟

:: PM:05:56:02/11/2025 ‌

توێژینەوەیەكی نوێی زانستی رووناكی دەخاتە سەر هۆكارەكانی تێكچوونی تەندروستیی مێشك و كەمبوونەوەی تواناكانی، دەركەوت هەڵبەز و دابەزینی پەستانی خوێن دەبێتە هۆی شێوانی توانای میشك و تواكانی و زیانێكی هاوشێوەی قۆناغە سەرەتاكانی ئەلزەهایمەری پێ دەگەیەنێت.

لەو توێژینەوەی زانایان لە زانكۆی باشووری كالیفۆرنیا ئەنجامیان دا، دەركەوت ناجێگیریی پەستانی خوێن هۆكارە بۆ تێكچوونی فەرمان و تواناكانی مێشك، 105 خۆبەخشی بە تەمەنی بێ كێشەی دەمارەكان وەرگیران، بە ئامرازە جیاجیاكان پەستانی خوێنی ئەوانیان لەگەڵ هەر ترپەیەكی دڵ پێوانە كرد، دەركەوت ئەو بەشدارانەی زیاترین هەڵبەز و دابەزینی پەستانی خوێن و كەمبوونەوەی جیڕیی لوولەكانی خوێنیان هەبووە، بچووكبوونەوەی ناوچەی یادەوەری و تێكچوونی دەمارەخانەكانیان لە مێشك تۆمار كراوە، ئەوەش بێ رەچاوكردنی تەمەن و ناوەندی ئاستی پەستانی خوێن. 

توێژینەوەكە دەری خست گۆڕانكاریی پەستانی خوێن لە نێوان ترەپەكانی دڵ، پێوەندیی بە كەمبوونەوەی دوو ناوچەی مێشك هەیە كە بەرپرسن لە یادەوەری و فێربوون، هەروەها زیادبوونی ئاستی پرۆتینی دەمارە دەزووەكان كە ئەوەش ئاماژەیە بۆ تێكچوونی دەمارە خانەكان، توێژەران پێیان وایە ناجێگیریی پەستانی خوێن پەستان دەخاتە سەر لوولەكانی خوێن لە مێشك و شانەكان لەناو دەبات، بە هاوشێوەی قۆناغەكانی سەرەتایی ئەلزەهایمەر، بۆیە چاودێریكردن و چارەسەركردنی ناجێگیریی پەستانی خوێن رەنگە ئامرازێكی گرنگ بۆ خۆپاراستن لە تێكچوونی توانای مێشك بێت.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل