ئاوی قامیش كه شه‌ربه‌تی قامیشیشی پێ ده‌گوترێت، له زۆربه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان وه‌ك خواردنه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌سوود هه‌ژمار ده‌كرێ و بایه‌خی زۆر به خواردنه‌وه‌ی ده‌درێت، به‌تایبه‌تی له میسر ئاوی قامیش یه‌ك له شه‌ربه‌ته باوه‌كانه. وێڕای سووده‌كانی ئه‌و ئاوه، هاوكات پسپۆرانی بواری خۆراك، هۆشداریی له زیانه‌كانی ده‌ده‌ن.
به‌شی ته‌ندروستیی پێگه‌ی
"ئه‌هرام"ی میسری، له‌سه‌ر زاری پسپۆرانی بواری خۆراك، سوود و زیانه‌كانی ئاوی قامیشی بڵاو كردووه‌ته‌وه و پێی وایه وێڕای ئه‌وه‌ی سووده‌كانی زۆرن، به‌ڵام گرنگه وریای زیانه‌كانیشی بن كه زۆرجار كێشه بۆ گه‌ده دروست ده‌كات، یان هه‌ندێك جاری تریش ئه‌گه‌ری هه‌یه ژه‌هراوی بێت، جاریش هه‌یه ره‌نگه ئاساییه‌كه‌ی خۆی بۆ ره‌ش ده‌گۆڕێت، له‌وكاته‌یشدا كاتی به‌سه‌رچووه و بۆ خواردنه‌وه ناشێت.
له‌باره‌ی سووده‌كانی پسپۆران ده‌ڵێن، ئاوی شیرینی قامیش دژه‌ئۆكسید له‌خۆ ده‌گرێ وه‌ك ماده‌ی بۆلیفینۆڵ و ڤیتامینی "جی"، ئه‌وه‌یش به‌رگریی جه‌سته به‌هێز ده‌كات و هه‌وكردن له جه‌سته‌دا كه‌متر ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها شیرینییه سروشتییه‌كه‌ی وزه‌ی زیاتر به جه‌سته ده‌به‌خشێت، به‌تایبه‌تی له كه‌شی گه‌رما یان له دوای راهێنانی وه‌رزشی.
هه‌روه‌ها ئاوی قامیش رۆڵی زۆری به ئه‌ركی هه‌رس هه‌یه و رێگه له قه‌بزی ده‌گرێ. هاوكات سوودی زۆری بۆ ته‌ندروستیی جگه‌ر هه‌یه و له نه‌خۆشییه‌كان ده‌یپارێزێت. هه‌روه‌ها چونكه كالسیۆم و فسفۆر و مه‌گنسیۆم و ئاسن له‌خۆ ده‌گرێت، سوودی زۆری بۆ به‌هێزیی ئیسك و ماسولكه‌كان هه‌یه، جیا له پارێزگاری له پووك و ددانه‌كان. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا رۆڵی زۆری بۆ پێست هه‌یه كه له چرچولۆچیی ده‌پارێزێت و ماده‌ی كۆلاجین به‌رهه‌م دێنێت.
له‌باره‌ی سووده‌كانی ئاوی قامیش، باس له‌وه ده‌كرێ كه بۆ نه‌هێشتنی دڵه‌ڕاوكێ به‌سووده، چونكه ماده‌ی سیرۆتونین له‌خۆ ده‌گرێ و ئه‌ویش بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی مێشك زۆر به‌سووده، جیاله‌وه‌ی به ڤیتامینه‌كانی "ئه‌ی و جی و بی1 و بی2 و بی3 و ب5 و بی6" ده‌وڵه‌مه‌نده.
وێڕای ئه‌و هه‌موو سووده‌ی ئاوی قامیش، له به‌رانبه‌ردا زیانه‌كانیشی كه‌م نین، بۆیه پسپۆرانی بواری خۆراك هۆشداریی ده‌ده‌ن به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئاوی قامیش ده‌رهێنرا، ده‌بێ له ماوه‌ی پێنج خوله‌كدا بخورێته‌وه، چونكه زۆر به خێرایی تێكده‌چێ و ئه‌گه‌ری زۆره ژه‌هراوی ببێت، به‌وه‌یش كێشه‌ی رژد بۆ ته‌ندروستی دروست ده‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌و ئۆكسیده‌ی له ئاوی قامیشدا هه‌یه، كێشه بۆ گه‌ده و ئه‌ركی هه‌رس دروست ده‌كات ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك بمێنێته‌وه.
دواتریش پسپۆران ده‌ڵێن، كاتێك ره‌نگی ئاوی قامیش له ره‌نگه ئاساییه‌كه‌ی بۆ ره‌نگی ره‌ش یان قاوه‌یی هاته گۆڕین، ئه‌وه‌یش نیشانه‌ی تێكچوونیه‌تی و بۆ خواردنه‌وه ناشێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئاوه‌كه بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك بمێنێته‌وه، ئه‌و شه‌كره‌ی تێیدایه بۆ ماده‌ی كحوول دێته گۆڕین، به‌وه‌یش زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.