بۆ چارەسەركردنی ئاوسانی پرۆستات ئەو خواردنەوانە بخۆرەوە

:: PM:08:58:05/11/2025 ‌

بە تێپەڕبوونی كات و چوونە ناو تەمەن پیاوان تووشی كێشەكانی پرۆستات دەبنەوە، لەو ئاوسان و هەوكردن و هیتریش، بەتایبەتی لە دوای 40 ساڵیدا، ئاوسانی ئاسایی پرۆستات یەكێكە لە كێشە بڵاوەكان و لە دیارترین نیشانەكانی سەختی لە میزكردن و زۆر چوونە دەبڵیو سییە بۆ میزكردن، جیا لە چارەسەری بە دەرمان، دەكرێ لە رێگەی خۆراكەوەش چەرەسەری بۆ ئەو حاڵەتە بێتە دانان.

توێژینەوە نوێكان ئاماژە دەكەن هەندێك جۆر خواردن و خواردنەوە هەن رۆڵێكی گرنگ لە پاراستنی تەندروستیی پرۆستان دەبینن و نیشانەكانی كەم دەكەنەوە لەوانە چوار جۆر خواردنەوە هەن:

یەكەم/ چاوی سەوز، كە لە بواری پاراستنی تەندروستی و چارەسەركردنی ئاوسانی رۆڵی گەورەی هەیە، ئەوەش بەهۆی گیراوەی كاتیشین و دژەئۆكسێنەری كە تیایدایە كە رێگری لە هەوكردنی درێژخایەنی دەكات، بۆیە خواردنەوەی رۆژانەی كووپێك یان دووان دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە ئاوسانی پرۆستات. 

دووەم/ چای ماچا، كە شێوەیەكی خەست و چڕی چای سەوزە و بەهۆی دژەئۆكسێنەر و كانزاكانی ناوییەوە هەوكردن لە لەش كەم دەكاتەوە و بۆ تەندروستیی پرۆستات باشە. 

سێیەم/ چای كەركەدییە، دژەئۆكسێنەرێكی سروشتییە بۆ هەوكردن و پاراستنی رێڕەوی میز، پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە و كاری جگەر باشتر دەكات و هەوكردن لە لەش كەم دەكاتەوە و پرۆستات دەپارێزیت. 

چوارەم/ شەربەتی پرتەقاڵی فرێش، كە بە ڤیتامین سی دەوڵەمەندە و سیستمی بەرگریی بەهێز دەكات و بۆ تەندروستی خانەكانی پرۆستات باشە.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل