نیشانەكانی میكرۆبی گەدە و چۆنیەتی تووشبوونی

:: PM:07:47:09/11/2025 ‌

رەنگە زۆر كەس ئازاری سك و چەند نیشانەیەكی تریان هەبێت و گوێبیستی ئەوە دەبن كە رەنگە تووشی میكرۆبی گەدە بووبنەتەوە، كە یەكێكە لە بڵاوترین نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرسە و چەند نیشانەیەكی هەیە و مرۆڤ بێزار دەكات و پێویستە چارەسەر بكرێت.

د. تاریق بشلاوی راوێژكاری نەخۆشییەكانی هەناو و گورچیلەكان دەڵێت، میكرۆبی گەدە چەند نیشانەیەكی هەیە، لەوانە هەوكردنی سووك و توندی گەدە و برینی گەدە و دوازدەگرێ، ئەگەر پشتگوێ بخرێت رەنگە بۆ دروستبوونی گرێ پەرە بستێنێت، لە نیشانە بڵاوەكانی، لەدەستدانی خواستی خواردن و كێش، با و غازاتی گەدە و سووتانەوە و ئازاری گەدە، هیڵنج و رشانەوە و رشانەوەی خوێناوی، هاتنی خوێن لەگەڵ پاشەڕۆ یان گۆڕانی رەنگی پاشەڕۆ بۆ رەش.

نیشانەی تری هەیە وەك خەمۆكی و رارایی و ستریچس و ئازاری ماسولكە و جومگەكان و ماندووبوون و شەكەتیی درێژخایەن و كەمیی تەركیز و سەرئێشتە و كێشەی خەو و ناڕێكی لێدانی دڵ، هەرچی هۆكاری تووشبوونە بەو میكرۆبە واتە " Helicobacter pylori "، شارەزایان دەڵێن رەنگە بە چەند رێگەیەك تووشی مرۆڤ ببێت، لەوانە گرتنەوەی لە كەسێكی تووشبوو، خواردنی پیس بەو بەكتریایە یان رەكەوتنی پاشەڕۆكەی، یان خواردنی خۆراكی باش نەكوڵاو یان خواردنەوەی ئاوێكی پیس بە بەكتریاكە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل