پسپۆرانی خۆراك باس لەوە دەكەن كە هەردوو خۆراكی پەتاتەی شیرین و كوولەكە، بۆ نەخۆشیی شەكرە باشن، بەڵام پرسیاری ئەوە دەكرێ كە كام لەو خۆراكانە باشترە؟ بۆیە پسپۆران لە بەشی تەندروستیی پێگەیەكی ئەلیكترۆنی"، بە وردی باسی هەردوو خۆراك و سوودەكانیان دەكەن.
پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ دووشەم 10ی تشرینی دووەم، هەواڵەكەی لە بەشی تەندروستیی پێگەی "ڤێری وێڵ هێڵس" وەرگرتووە كە پسپۆرانی بواری خۆراك، قسەیان لەبارەی سوودەكانی پەتاتەی شیرین و كوولەكە بۆ نەخۆشیی شەكرە كردووە. ئەوان دووپات دەكەنەوە كە هەردوو خۆراك كارگەریی ئەرێنییان بۆ شەكری خوێن هەیە، بەلام هەریەكەیان بەجۆرێك سوود دەگەیەنن، گرنگ لە ئەنجامدا پەتاتەی شیرین و كوولەكە بۆ شەكرەی خوێن زۆرباشن.
باس لەوە دەكەن كە كاربۆهیدرایت لە كوولەكەدا كەمترە لە پەتاتەی شیرین، بۆ نموونە یەك كووپی كوولەكە، هەشت گرام كاربۆهیدرایتی تێدایە، بەڵام یەك كووپ لە پەتاتەی شیرین، 27 گرام كاربۆهیدرایت لەخۆ دەگرێت.
هەروەها پەتاتەی شیرین بە سەرچاوەیەكی باشی ریشاڵ ناو دەبرێت، ئەوەیش هۆكارە بۆ دابەزینی ئاستی شەكر لە خوێن، چونكە لە یەك كووپ پەتاتەی شیرین، چوار گرام ریشاڵ لە خۆ دەگرێت، هاوكات وا دەكات هەرس خاوتر بكاتەوە و یارمەتی دەدات لە هەڵمژینی شەكری گلۆكۆزی خۆراك بۆ شانەكان، بۆیە لە ئەنجامدا ئەوانەی نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەمیان هەیە، سوودی زۆری لێ دەبینن.
بەشێوەیەكی گشتی پسپۆرانی بواری خۆراك دەڵێن، هەردوو خۆراك پەتاتەی شیرین و كوولەكە، سەرچاوەیەكی زۆرباشن بۆ راگرتنی ئاستی شەكر لە خوێن و هاوسەنگكردنی.
هاوكات لەبارەی هەردوو خۆراكەكە لەبارەی تەندروستییەوە دەڵێن، ریشاڵ و دژە ئۆكسید كە لە پەتاتەی شیریندا هەیە، بۆ تەندروستیی دڵ زۆرباشە، چونكە هەوكردن و كۆلیسترۆڵ كەمتر دەكاتەوە، كوولەكەیش بەهەمانشێوە هەمان رۆڵی بۆ تەندروستیی دڵ دەبێت.
لەبارەی هەرسیشەوە دووپات دەكەنەوە كە ئەو ریشاڵەی لە پەتاتەی شیریندا هەیە، بەكتریای باش لە رێخوڵە دروست دەكات و ئەنجامیش بۆ گەدە و هەرس زۆرباش دەبێت. بەهەمانشێوە كوولەكەیش ئەو رۆڵە بۆ گەدە و هەرس دەبینێت.