خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆی سوودمه‌ندیی چای سه‌وز بۆ ته‌ندروستی، رۆژانه ده‌یخۆنه‌وه و به‌تایبه‌تی كه كافاینه‌كه‌ی وزه‌ی جه‌سته زیاتر ده‌كات، هاوكات دژه ئۆكسیدیش له‌خۆ ده‌گرێ كه به‌رگریی جه‌سته به‌هێزتر ده‌كات. به‌ڵام پسپۆران بۆ پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زێده‌ڕۆیی له خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز، زیانی زۆر به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه نابێ زێده‌ڕۆیی له خواردنه‌وه‌ی بكرێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" كه هه‌واڵه‌كه‌ی له پێگه‌ی " webmd- وێبمد" وه‌رگرتووه و پسپۆرانی بواری خۆراك قسه‌یان بۆ كردووه و ده‌ڵێن، وێڕای سوودی زۆری چای سه‌وز بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، هاوكات زێده‌ڕۆیی له خواردنه‌وه‌ی، زیانی زۆر به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت. نموونه‌یان كه‌مخوێنی، كێشه‌ی دڵه‌ڕاوكێ، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، و شه‌كره و زۆری تر. بۆیه لێره‌دا باس له‌و زیانانه ده‌كرێ كه له زێده‌ڕۆیی خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وزدا تووشی مرۆڤ ده‌بن، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر رۆژانه زیاتر له هه‌شت كووپ له‌و چایه بخۆنه‌وه.
یه‌ك له زیانه‌كان تووشبوون به كه‌مخوێنییه ئه‌گه‌ر زێڕۆیی لێ بكرێت. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و كافاینه‌ی له‌و چایه‌دا هه‌یه، ئه‌گه‌ر زێده‌ڕۆیی له خواردنه‌وه‌ی بكرێت، دڵه‌ڕاوكێ دروست ده‌كات. هاوكات ئه‌وانه‌ی له بنچینه‌دا كێشه‌ی خوێنبه‌ربوونیان هه‌یه، باشتره ئه‌و چایه نه‌خۆنه‌وه، چونكه به خواردنه‌وه‌ی خوێنبه‌ربوونه‌كه زیاتر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها پسپۆران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كافاینه‌ی له چای سه‌وزدا هه‌یه ئه‌گه‌ری زۆری لێ بخورێته‌وه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هاوسه‌نگی و پاراستنی لێدانه‌كانی دڵ ده‌بێت، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی له بنچینه‌دا كێشه‌ی دڵیان هه‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌هۆی كافاینه‌كه‌ی، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا ده‌بێت، بۆیه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره‌یان هه‌یه، پێویست به وریاییه‌وه چاری سه‌وز بخۆنه‌وه و وریای رێژه‌ی شه‌كری خوێنیان بن.
دواتریش باس له‌وه ده‌كرێت كه كافاینی ناو چای سه‌وز، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زێده‌ڕۆیی له خواردنه‌وه‌ی بكرێت، وا ده‌كات كه‌سه‌كه تووشی سكچوون بێت. هه‌روه‌ها ئه‌و كافاینه‌ی له‌و چایه‌دا هه‌یه، وا ده‌كات پاڵه‌په‌ستۆی خوێن به‌رزتر ببێته‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه له بنچینه‌وه كێشه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیان هه‌بێت، ده‌بێ وریای خورادنه‌وه‌ی ئه‌و چایه بن و كه‌متر بیخۆنه‌وه.