توێژینەوەیەكی نوێی زانستی باسی ئەوە دەكات، دابەزینی ئاستی كۆلیسترۆلی زیانبەخش لە خوێن مەترسیی تووشبوون بە خەڵەفان بە رێژەی 26% كەم دەكاتەوە، ئەوەش هەلێك دەداتە پزیشكان بۆ زاڵبوون بەسەر یەكێك لە گەوەرەترین كێشەكانی چوونە ناو تەمەن، واتە خەڵەفان و جۆرەكانی وەك ئەلزەهایمەر.
لە توێژینەوەكان دەركەوتووە كە ئەو كەسانەی بەدەست كەمیی ئاستی كۆلیسترۆلی (LDL-C) لە خوێنیان دەناڵێنن، بەگشتی كەمتر تووشی خەڵەفان دەبن، بەتایبەتی ئەلزەهایمەر، بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی توێژەران بۆیان دەركەوت كە وەرگرتنی ستاتینات، پارێزی زیاتریان بەرانبەر بە حاڵەتەكە پێ دەدات.
ئێستە كێشەی خەڵەفان لەهەڵكشانە و پێشبینی دەكرێت ژمارەی تووشبووان بە نزیكەی سێ هێند زیاد بكات، بە شێوەیەك لە 2050 بگاتە ئاستی 153 ملیۆن تووشبوو، ئەگەرچی بەڵگەكان باسی ئەوە دەكەن دەتوانرێت خۆپارێزی لە نیوەی حاڵەتەكان بكرێت یان دوا بخرێن.
جێی ئاماژەیە دەكرێ كۆلیسترۆلی زیانبەخش ببێتە هۆی كەڵەكەبوونی خەپڵەكانی خوێن لە ناو دەمارەكان و و ئەوەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن، هەروەها دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە سەكتەی مێشك و نۆری دڵ و مردن.