هۆكارێكی تری هەوكردنی درێژخایەنی لەش

:: PM:05:49:20/11/2025 ‌

زۆرجار بوونی هەوكردت لە لەش بە هەندێك هۆكارەوە دەبەسترێتەوە، وەك كەمیی نوستن و سیستمی خراپی خۆراك و هیتریش، رەنگە هۆكاری راستەقینەی حاڵەتەكە لەوە قووڵتر بێت، لەوانە كاتێك میكرۆبیۆم، واتە بەكتریای سوودبەخشی ریخۆڵە دەكەوێتە مەترسییەوە، لەش وریا دەكاتەوە و دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی هەوكردن لە ناو لەشدا.

د. كاران راجان پسپۆڕی نەشتەرگەری دەڵێت، سیستمی خۆراك رۆڵێكی سەرەكی لە تەندروستیی میكرۆبیۆم هەیە، بۆ نموونە لە كاتی كەمیی ریشاڵەكان و پۆلیفینۆل و دژەئۆكسێنەر، بەكتریای سوودبەخش لاواز دەبێت و ئەوەش بوار بۆ بەكتریای زیانبەخش دەرخسێنێت بۆ بڵاوبوونەوە و دروستكردنی هەوكردن.

روونی كردەوە، سێ میكانیزمی سەرەكی هەن كە لە رێگەیانەوە میكرۆبیۆمی ناتەندروست و زیانبەخش لە رێگەیانەوە هەوكردن دروست دەكەن، دابین نەكردنی خۆراكی پێویست بۆ بەكتریای سوودبەخش وا دەكات هەڵبگەڕێنەوە و ئەوەش هانی دروستبوونی هەوكردن لە لەش دەدات، خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە ریشاڵ و پۆلفینۆلات راستەوخۆ هەوكردن كەم دەكەنەوە، نەك تەنیا لە رێگەی پاڵپشتیكردنی میكرۆبیۆم، بەڵكو بەهۆی پاڵپشتیكردنی لە جگەر و سیستمی بەرگری و هۆرمۆنەكانی ریخۆڵەوە.   

ئەو پزیشكە وریایی لە گرنگینەدان بە بەكتریای سوودبەخش دا بەوەی دەبێتە هۆی گەشەكردنی جۆری زیانبەخش و هۆكار بۆ نەخۆشی كە گۆشت و شەكر دەخۆن، دەبنە هێزێكی نوێی هەوكردن لە ناو لەشدا، بۆیە گرنگیدان بە تەندروستیی ریخۆڵە و دابینكردنی خۆراكی پێویست بۆ میكرۆبیۆمی باش، رەنگە كلیلێك بێت بۆ رێگرتن لە هەوكردنی درێژخایەن و باشكردنی تەندروستی گشتی.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل