بەهۆی گرنگیی حاڵەتەكەوە دەیان توێژینەوە لەبارەی هۆكارەكانی تووشبوون بە خەڵەفان، لەوانە ئەلزەهایمەر ئەنجام دراون و دەدرێن، توێژینەوەیەكی نوێ بوونی پێوەندییەكی بەهێز لە نێوان ئاستی ئابووری و بژێوی مرۆڤ و تووشبوونی بە خەڵەفان ئاشكرا دەكات و دەڵێت، دەكرێ ئەوانەی باری داراییان باش نییە مەترسیی تووشبوونیان بە خەڵەفان لە داهاتوو زیاتر بێت.
توێژینەوەكە كە لە لایەن تیمێكی ئەكادیمیای ئەمەریكییەوە ئەنجام دراوە، كەسەكانی خاوەن داهاتی كەمن، مەترسیی تووشبوونیان بە خەڵەفان زیاترە، توێژینەوەكە زیاتر لە پێنج هەزار كەسی پێگەیشتووی ئەمەریكی گرتەوە و دەركەوت كەمیی داهات پێوەستە بە زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە چەند نەخۆشییەك لەوانە بەرزیی پەستانی خوێن و لەدەستدانی هەستی بیستن و خەمۆكی و شێوازی خامۆشی ژیان، لەوكاتەی بە پێچەوانەوە بەرزبوونی ئاستی داهات پێوەستە بە كەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون.
د. ئیریك ستۆلبرگ دەڵێت، باشكردنی خزمەتگوزارییەكان و گرنگیدان بە تەندروستی و نەهێشتنی دابڕانی كۆمەڵایەتی، دەكرێ كاریگەریی گەورەی لەسەر هەژار و نەدارەكان هەبێت لەوانەی لە ژێر هێڵی هەژاریدان، بۆیە ئەنجامەكان هەلێك دەبەخشن بۆ یارمەتیدانی ئەو توێژە بۆ كەمكردنەوەی تووشبوونیان بە خەڵەفان، بەتایبەتی لە كۆمەڵگە پشتگوێخراوەكاندا.