جگەر رۆڵێكی گرنگی لە چارەسەركردنی چەوری و ئەمباركردنی هەیە، پزیشكێك ئاماژە دەكات كە كحول و زۆر خواردن و زۆربوونی ئاسن لە لەش ئەو فركتۆزەی لە بەرهەمە بێ شەكرەكان هەیە، ئەوانە زیاترین شتن كە زیان بە جگەر دەگەیەنن.
د. سێرگی ڤیالۆڤ پسپۆڕی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر دەڵێت، كحول یەكەم هۆكاری كێشەكانی جگەرە، بەهۆی بڕی ئەو ئیسانۆلە پوختەی تیایەتی، ژەمی پێویست لە كحول بۆ پیاو 30 بۆ 40 ملە لە ئیسانۆل و هی ژنیش 25 بۆ 30 مل، هەرچی فرەكتۆزە، كە زۆر جار لە بەرهەمە دایتەكان بە شاراوەیی هەیە، ئەویش مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر جگەر.
روونی كردەوە، ئەو فرەكتۆزە راستەوخۆ بۆ چەوری دەگۆڕێت و لەگەڵ زۆر بەكارهێنانی، مەترسیی نەخۆشی چەوری جگەر زیاد دەكات، هەندێك ئاكاری تر هەن وەك بڕی ئەو ئاوەی دەخورێتەوە و ئەنجامدانی وەرزش و شێوازی نوستن، ئەوانە راستەوخۆ كار ناكەنە سەر تەندروستیی جگەر، بەڵام هەندێك گیا و تەواوكاری پاككەرەوەی جگەر هەن ئەوانە مەترسین، جیا لەوە تەندروستیی ریخۆڵەكان رۆڵی گرنگی هەیە، بەهۆی ئەو بەكتریایەی مادەی سوودبەخش و زیانبەخش بۆ جگەر دەردەدەن، بۆیە پێویستە چاودێریی هەندێك نیشانە بكرێت وەك ئاوسان و زەحمەتیی بەرگەگرتنی خۆراكە رووەكییەكان.
ئەو پزیشكە دەڵێت، كێشەی سەرەكی لە نەخۆشییەكانی جگەر نەبوونی نیشانەی زوو و پێشوەختەیە، چونكە جگەر كۆتاییە هەستیارەكانی تیادا نییە و ئەوەش وا دەكات لە كاتی كێشە هەست بە ئازار نەكات، بۆیە دەستنیشانكردنی حاڵەتەكە پێویستی بە وردی هەیە و بۆ پێوانی چەوریی جگەر بە وردی دەبێت پشكنینی تیشكیی جیڕیی جگەر بكرێت.