زه‌عفه‌ران كه پسپۆرانی بواری خۆراك به‌هۆی سووده زۆره‌كانی پێی ده‌ڵێن "زێڕی سوور"، سووده‌كانی به‌جۆرێكه ده‌كه‌وێته سه‌رووی سه‌رجه‌م به‌هاراته‌كانی تر. پزیشكێكیش ده‌ڵێت، كاریگه‌ریی زۆری بۆ حاڵه‌تی ده‌روونی هه‌یه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی خه‌مۆكی بوون. هاوكات سوودێكی تری به‌هێزكردنی توانای سێكسییه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی تشرینی دووه‌م، زانیارییه‌كانی د. دانیاڵ ئه‌مینی له‌باره‌ی زه‌عفه‌رانه‌وه له كه‌ناڵی "ڤۆكس نیوز" بڵاو كردووه‌ته‌وه كه پزیشكی ده‌روونییه له كالیفۆرنیا. ئه‌و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه پێویسته زه‌عفه‌ران و به‌هاراته‌كه‌ی له چێشتخانه‌ی هه‌موو ماڵێكدا هه‌بێت، چونكه سووده‌كانی له سه‌رووی به‌هاراته‌كانی تره، به‌تایبه‌تی بۆ حاڵه‌تی ده‌روونی و له‌گه‌ڵیدا بۆ توانای سێكسی. بۆیه پسپۆرانی بواری خۆاك به "زێڕی سوور" ناوی ده‌به‌ن.
ئه‌و پزیشكه زیاتر ده‌ڵێت، خۆیشم زۆر بایه‌خ به زه‌عفه‌ران ده‌ده‌م و چونكه لبنانیم، ئێمه وه‌ك لبنانییه‌كان زۆر به‌كاری دێنین و به‌رده‌وام له چێشتخانه‌ی ماڵه‌كانمان بوونی هه‌یه. په‌ندێكی ئێرانیش هه‌یه له‌باره‌ی زه‌عفه‌رانه‌وه ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر زۆر له پێویست دڵخۆش بێت، واته زه‌عفه‌رانت خواردووه". له رووی زانستیشه‌وه ئاشكرا كراوه كه سووده‌كانی زۆرن، به‌تایبه‌تی بۆ نه‌هێشتنی خه‌مۆكی و به‌هێزكردنی توانای سێكس بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ كه سووده‌كانی ته‌نیا بۆ نه‌هێشتنی خه‌مۆكی و توانای سێكس نییه، به‌ڵكو خواردنی زه‌عفه‌ران سوودی زۆری بۆ به‌هێزكردنی بیره‌وه‌ری و سه‌رنج هه‌یه.
به‌ڵگه‌یه‌كی تر له‌باره‌ی سوود و كاریگه‌رییه‌كانی زه‌عفه‌ران، ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئه‌زموونیان له‌سه‌ر 17 هه‌زار نه‌خۆش كردووه و شیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ره‌گه‌زه خۆراكییه‌كان كردووه، بۆیان ئاشكرا بووه زه‌عفه‌ران له سه‌رووی ئه‌و لیسته‌یه بۆ خۆراكه‌كانیان ئاماده كردووه كه رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت بۆ نه‌هێشتنی خه‌مۆكی.