رەنگە لە كۆنەوە زۆر گوێبیستی سوودەكانی رەشكە یان رۆنی رەشكە بووبین، توێژینەوەیەكی نوێی ژاپۆنی جارێكی تر رووناكی دەخاتەوە سەر سوودەكانی رەشكە، ئەنجامەكانی باسی ئەوە دەكەن كە خواردنی رۆژانەی بڕێكی كەمی، دەتوانێت لە ماوەی چەند هەفتەیەك ئاستی كۆلیسترۆل كەم بكاتەوە و بۆ تەندروستیی دڵیش باشە.
ماوەیەكی زۆرە رەشكە وەك چارەسەرێكی میلی بەكار دەهێنرێت، لە توێژینەوەیەكی ژاپۆنی لە زانكۆی ئۆساكا مترۆپۆلیتان دەركەوت كە خواردنی رۆژانەی پێنج گرام رەشكە، واتە كەوچكێكی بچووك، بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی كۆلیسترۆلی زیانبەخش و بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆلی سوودبەخش لای 22 بەشدار لە ماوەی هەشت مانگدا.
ئەكیكۆ كۆجیما یواسا
توێژەر دەڵێت، توێژینەوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە تۆوی رەشكە وەك خۆراكێك یارمەتی پاراستن لە قەڵەوی و تووشبوون بە نەخۆشییەكانی پێوەندیدار بە شێوازی ژیان دەدات، دووپاتی لەوەش كردەوە كە ئەنجامەكان دەریان خست رەشكە كاریگەرییەكی باشی لەسەر كەمكردنەوەی چەوری لە خوێن هەیە، واتە رەشكە بۆ كەمكردنەوەی كێش و ئاستی كۆلیسترۆلی خراپ باشە، جیا لەوەی وەك دژەئۆكسێنەر و دژەهەوكردن كار دەكات.