بۆ مانەوەتان بە گەنجی "ژەهری هەنگ" باشترین چارەسەرە

:: AM:11:44:25/11/2025 ‌
پزیشكانی پسپۆر لە بواری پێست ئاماژە دەدەن كە ژەهری هەنگ، لە دنیای جوانكاری و بایەخدان بە پێست و نەهێشتنی لۆچیی پێستی رووخسار، شۆڕشی بەرپا كردووە و بەپێی ئەو توێژینەوانەی تا ئێستە كراون، ژەهری هەنگ كە كرێمی لێ دروست دەكرێت، سوودی زۆری بۆ پێست هەیە و مرۆڤ گەنجتر دەكاتەوە.

پێگەی "شەفەق نیوز" هەواڵێكی لەبارەی ژەهری هەنگ بڵاو كردووەتەوە كە پسپۆرانی بواری پێست دەڵێن، بەپێی ئەو توێژینەوانەی تا ئێستە لەبارەی ژەهری هەنگ كراون، لە ئەنجامیاندا توێژەرەوان بەوە گەیشتوون، ئەو كرێمەی لە ژەهری هەنگ دروست دەكرێت و بەكارهێنانی بۆ پێستی رووخسار و لۆچیی پێستەكە، رۆڵی كاریگەر دەگێڕێت كە رووخساری مرۆڤ گەنجتر دەكاتەوە. 

بەپێی توێژینەوەكان، ژەهری هەنگ كە بە میلیتین ناو دەبرێت، توانای هەیە كاریگەری لەسەر پێست دروست بكات و لۆچیی لەسەر پێستی رووخسار نەهێڵێت، بەوەیش وا دەكات پێستی رووخسار كۆلاجین و ئیلاستین و ترشەڵۆكی هیالۆرۆنیك بەرهەم بێنێت، بەوەیش قۆناغی پیری دوور دەخاتەوە.

كاریگەریی ئەو ژەهرە سروشتییە لەلایەن ماریا هاتزیستیڤانیس دامەزراوەی "رۆدیال" بۆ پارێزگاری لە پێستی رووخسار، كەوتە بەر بایەخ و بەهاوكاریی تیمێكی تایبەتی زانایانی سیرۆم، گەشەیان بە ژەهری هەنگ دا بۆ چارەسەری لۆچیی رووخسار.

ئەو دامەزراوەیە روونی كردووەتەوە، ئەو سیرۆمە تایبەت بۆ زیادكردنی كۆلاجین دروست كراوە، ئەویش بۆ كەمكردنەوەی لۆچیی رووخسار و رەونەقكردنی.

لە توێژینەوەیەكی تریشدا كە ماوەی 24 رۆژی خایاندووە و لەسەر 23 ئافرەتدا ئەنجام دراوە، دەركەوتووە كرێمی ژەهری هەنگ، رۆڵی سەرەكیی هەیە بۆ نەهێشتنی چرچولۆچیی پێستی رووخسار. هەروەها لە تاقیكردنەوەیەكی تریشدا كە ماوەی 12 هەفتەی خایاندووە و 22 ئافرەت كە لۆچی زۆر لە رووخساریاندا هەبووە، توانراوە بەو كرێمە لۆچییەكان نەمێنن و ببنە خاوەنی پێستێكی ساف و رەونەقدار.





وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د