لاوازی و لەدەستدانی هەستی بۆنكردن مانای چییە؟

:: PM:05:07:09/12/2025 ‌

لە ماوەی ساڵانی رابردوو لەدەستدانی هەستی بۆنكردن یەكێك بوو لە نیشانە سەرەكییەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە لە كۆتایی 2019 لە ووهانی چینییەوە تەشەنەی كرد و لە ماوەیەكی كورت تەواوی دنیا گرتەوە و زیانێكی گەورەی گیانی و مایەكی دروست كرد، شارەزایان دەڵێن لاوازی یان لەدەستدانی هەستی بۆنكردن ئاماژەیەكی زووە بۆ دەیان نەخۆشی مەترسیدار. 

بەپێی پێداچوونەوەیەكی زانستی، كێشە لە بۆنكردن، زیاتر لە پیاوان و  بەتەمەنداچووان لە سەرووی 60 ساڵ بەدەر دەكەوێت، حاڵەتێكی بڵاوە، بەڵام گرنگی وەك پێویستی پێ نادرێت، پێداچوونەوەكە ئاماژە دەكات كە شێوانی هەستی بۆنكردن پێوەندیی بە زیاتر لە 130 نەخۆشیی دەمار و جەستەیی و جینییەوە هەیە، رێژەكەی لە لەدەستدانی هەستی بیستن و كوێری زیاترە. 

یەكێك لە هۆكارە باوەكانی لەدەستدانی هەستی بۆنكردن، هەوكردنی درێژخایەنی كەڵێنەكانی لووتە، كە لە ئەنجاكی رەبوو و هەستیاری و ریشاڵبوونی كیسییەوە دروست دەبێت، هەروەها لەدەستدانی هەستی بۆنكردن كە لەگەڵ ئینفلەوەنزا و ڤایرۆسەكانی كۆئەندامی هەناسە دەبێت، ئەوانە كۆنن، بەڵام لە تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە تێكڕای 8 بۆ 10 جار زیاترە. 

توێژەران دەڵێن، بەڵگەكان زیاتر دەبن بەوەی لەدەستدانی هەستی بۆنكردن رەنگە ئاماژەیەكی زووی ژمارەیەك نەخۆشی بێت، وەك خەڵەفان و پاركنسۆن، كە 90%یان پێنج ساڵ زووتر تووشی دەبن، كێشەی دڵ و سەكتەی مێشك، بۆیە پێویستە ئەگەر ئەو حاڵەتە هەبوو، مرۆڤ پشكنین بكات بۆ دۆزینەوەی كێشە و نەخۆشییەكانی رەنگە هۆكار بن بۆ دەركەوتنی.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل