پلەكانی گەرما دابەزیون و كەش رووی لە ساردی كردووە، بۆ ئەوەیش مرۆڤ پێویستی بە شوێنی گەرم دەبێت بۆ حەسانەوەی یان كاتی كاركردن، بۆ ئەوەیش هۆكارەكانی خۆگەرمكردنەوە بەكار دێت بەتایبەتی لە كاتی خەوتندا، بۆ ئەوەیش بەتانی بەكار دێت و زۆرجاریش بەكارهێنانی هەڵەی بەتانی لە كاتی خەوتندا، نەخۆشیی تری بەدواوە دەبێت، بۆیە پسپۆرانی بواری پەتاكان هۆشداریی لەوبارەیەوە دەدەن.
پێگەی ئەلیكترۆنیی رۆژنامەی رۆژانەی "
ئەهرام"ی میسری، زانیارییەكانی لە پسپۆرانی بواری پەتاكان وەرگرتووە كە لە كەشی سەرمادا و بۆ خۆگەرمكردنەوە، بزانرێ چۆن هۆیەكانی خۆگەرمكردنەوە بەكار دێنن، بەتایبەتی بەكارهێنانی هەڵەی بەتانی لە كاتی خەوتندا، ئەگەری هەیە پەتا و نەخۆشیی تریشی بەدواوە بێت، بۆیە دەڵێن خۆگەرمكردنەوە لە كاتی سەرمادا دوو رووی هەیە، واتە كاتێك خۆگەرمكردنەوە زۆر پێویستە، لە بەرانبەریشدا هەڵەی خۆگەرمكردنەوە، پێچەوانەوە تەندروستیی خراپی لێ دەبێتەوە.
لەبارەی ئامۆژگاری بۆ خۆگەرمكردنەوە بەبێ نەخۆشی، پسپۆران دەڵێن كاتێك دەخەون و كەشیش سەرما دەبێت، پێویستە بۆ جلی ژێرەوە قوماشی لۆكە بەكار بێت تا جەستە تووشی ئارەقكردنەوە نەبێت، ئەوكات جەستە لە ژێر بەتانیدا تووشی نەخۆشی نابێت، چونكە ئارەقكردنەوە بۆ جەستە تووشی نەخۆشییەكانی وەك ئەفلەوەنزاتان دەكات كە بەكتریا و ڤایرۆس بەئاسانی دەچنە ناو جەستەوە.
هەروەها دەڵێن، زۆر گرنگە بەر لە هاتنی وەرزی سەرما، بەتانیەكانتان بشۆن، چونكە پێشتر بەهۆی هەڵم و ئەو مادانەی هۆكارن بە هەستەوەری، دەبنە هۆی نەخۆشییەكانی لووت و سینگ. بۆ ئەوانە پاكیی بەتاینەكان هۆكاری زۆرباشە بۆ دووركەوتنەوە لە نەخۆشییەكان. هەروەها هەوڵ مەدەن بۆ گەرمكردنەوەی ژوورەكانتان زێدەڕۆیی بكەن یان بەتانیی سووفی قورس بەكار بێنن، چونكە گەرمای زۆر زیان بە منداڵ و بەساڵاچوو دەگەیەنێت و تووشی نەخۆشییەكان دەكات. جیالەوەی هەوڵ بدەن لە یەك بەتانی بەكار مەهێنن، زۆر هەن بۆ خۆگەرمكردنەوە دوو یان زیاتر بەتانی بەكار دێنن، ئەوەیش باش نییە.
هەروەها پسپۆرانی بواری پەتاكان ئەوەیش دەڵێن، نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، بەو واتایە نییە مرۆڤ تووشی داهێزرانی جەستە بێت یان بچێتە شوێنە داخراوەكان، بەڵكو گرنگە مرۆڤ چالاكییە سروشتییەكانی وەك خۆی جێبەجێ بكات، بۆ نموونە راهێنانی سووك هەر لە ماڵەوە دەكرێت و هۆكارە بۆ هاتوچۆی خوێن بە دەمارەكاندا، بەوەیش گەرما دەچێتە جەستەوە، نەك تەنیا بۆ خۆگەرمكردنەوە بە بەتانی بتانەوێ خۆتان گەرم بكەنەوە كە دواتر نەخۆشیی بەدواوە دەبێت.
هەروەها ئەوەیش دەڵێن، خواردنەوەی خواردنەوە گەرمەكان یان میوەی میوە و سەوزە كە بە ڤیتامین "سی" دەوڵەمەندن، وا دەكەن بەرگریی جەستە بەهێزتر بێت لە دژی نەخۆشییە زستانییەكان، زۆر باشترە لەوەی بەهۆی هەڵە بەكارهێنانی بەتانیەوە تووشی نەخۆشی ببن. هاوكات نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، بەو واتەیە نییە دەرگا و پەنجەرەكانی ماڵەكانتان دەبخەن و هەوابڕ بكرێن، پێتان وابێ بە بەتانی خۆتان گەرم بكەنەوە، بەپێچەوانەوە ئەوانە زۆر بە خێرایی تووشی نەخۆشییە پەتاكان دەبن، چونكە گرنگە دەروازە بۆ هاتنی هەوا بكرێتەوە.