نەخۆشیی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشییە درێژخایەنە مەترسیدارەكان و ئەگەر كۆنترۆڵ نەكرێت، ژیانی مرۆڤ دەخاتە مەترسییەوە، هەرچی نەخۆشییەكانی دڵە، راستەوخۆ مەترسی دەخەنە سەر ژیان، زانایان دەڵێن، كەمكردنەوەی ئاستی شەكرەی خوێن، مەترسیی مردن بە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن بە رێژەی 58% كەم دەكاتەوە.
زانایان لە كۆلێجی لەندەن بۆیان دەركەوت كە كەمكردنەوەی ئاستی شەكرەی خوێن لە قۆناغی پێش تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، مەترسی مردن بە كێشەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن بە رێژەی 58% كەم دەكاتەوە، زانایان لەو دۆزینەوە پشتیان بە دوو توێژینەوەی ئەمەریكی و چینی بەست، بەشداران لە قۆناغی پێش تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە بوون، بۆ ماوەی چەند دەیە ساڵ چاودێریی ئەوانیان كرد.
توێژەران بۆیان دەركەوت لەو قۆناغە كە رێژەی شەكرە بەرزە، بەڵام وەك تووشبوون بە شەكرە دیاری نەكراوە، گەڕانەوەی ئاستی شەكرەی خوێن بۆ ئاستی ئاسایی، دەبێتە هۆی پاراستنی درێژخایەنی دڵ و لوولەكانی خوێن، لەو بەشدارانەی كۆنترۆڵی شەكرەیان كرد، رێژەی مردن بەو نەخۆشییانە بە رێژەی 58% كەمی كرد، جیا لە كەمكردنەوەی مەترسیی لەناوچوونی ماسولكەی دڵ و جەڵتەی مێشك و هیتریش بە رێژەی 42%